Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

نمرەکانی پۆلی 10 و 11 بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2017/2018 بۆ پۆلی 12 ئارەزومەندانەیە(اختیاریە)

نمرەکانی پۆلی 10 و 11 بۆ ساڵی خوێندنی 2017/2018 بۆ پۆلی 12 ی زانستی و وێژەیی ئارەزومەندانەیە .

وەزارەتی پەروەردە دڵنیایی بە خوێندکاران دەدات
وەزارەتی پەروەردە دڵنیایی دەداتە خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لەبارەی ئەژمارکردنی ٢٠ نمرەی پۆلەکانی ١٠ و ١١، وتەبێژی وەزارەتەکەش رایدەگەیەنێت: بۆ ئەم ساڵ ھەژمارکردنی نمرەکان ئارەزوومەندانە دەبێت.

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێم ئەم ساڵ ھاوشێوەی ساڵانی رابردوو، ئەژمارکردنی (٢٠) نمرەی پۆلی (١٠ و ١١) بۆ پۆلی دوانزەیی ئامادەیی، ئارەزوومەندایەو ناچاری نابێت.

وتیشی: “ھەر خوێندکارێک بیەوێت ئەو (٢٠) نمرەیەی بۆ ئەژمار بکرێت، تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە (٨٠) بۆ ئەژمار دەکرێت، ئەوانەشی نایانەوێت، لە (١٠٠) بۆیان ئەژمار دەکرێت”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، بەنووسراوێکی فەرمی، بەڕێوەبەری سەرجەم خوێندنگەکانی ئاگادار کردۆتەوە کە تاوەکو ٣١ی ئادار، نمرەی قۆناغەکانی ١٠ و ١١ی ئامادەییان بۆ بنێرن، ھەر بەڕێوەبەرێکیش دوابکەوێت خۆی بەرپرسیار دەبێت.

سەبارەت بەو نوسراوە، سامان سیوەیلی دەڵێت: “لەبەرئەوەی پرۆسەی ئەزموونەکان لەڕێگەی داتا بەیسەوەیەوە، پێویستە نمرەکان داخڵ بکرێن، ئەمەش کاتێکی زیاتری پێویستە، بۆیە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان داوای لەھەموو بەڕێوەبەری ئامادەییەکان کردووە، پەلە بکرێت لەڕەوانەکردنی نمرەی پۆلی (١٠ و ١١)، بۆئەوەی پێش (٣١)ی ئادار لەبەردەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان بێت”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

نمرەکانی پۆلی 10 و 11 بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2017/2018 بۆ پۆلی 12 ئارەزومەندانەیە(اختیاریە) Reviewed by Unknown on 2:53:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.