Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەندامێکی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایان لەسەر دەرماڵەکەیان دڵنیایی دایە مامۆستایان

بەرهەم مستەفا ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند، سەبارەت بە دەنگۆی بڕینی دەرماڵەی ١٥٠ هەزاری تایبەت بە مامۆستایان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، لەلایەن وەزیری پەروەردەوە پێی ڕاگەیاندراوە هەواڵەکە دوورە لە ڕاستییەوە.

 لە ڕاگەیەندراویکدا ئەو ئەندامەی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاندووە “وەزیری پەروەردە دڵنیایی پێدام کە ماموستایەک لە شارەکانی تری عێراق چەند وەردەگرن بەهەمان شێوە مامۆستایانی هەرێمیش بەو شێوە دەبێ و دڵنیایی پێدام کە مامۆستایان لەم بابەتە ئاگاداربکەمەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاری پێدانی دەرماڵەی مامۆستایان بڕیاری ژمارە ٢٥ی پەرلەمان و حکومەتی عێراقە نەک حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆیە دڵنیایی دایە مامۆستایانی هەرێم موچەکەیان هاوشێوەی مامۆستایانی عێراقە.

ئەوە لە کاتێکدایە  ئەمڕۆ جێگری سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند، بەغداد ٢٥٠ ملیار دیناری بۆ موچەی پەروەردە و تەندروستی هەرێم ناردووە، هەر بڕێکی لێ کەمبکرێتەوە حکومەت لێی بەرپرسیارە، دەشڵێت هەفتەی داهاتوو پارەکە دابەشدەکرێت.

نەوزاد عومەر جێگری سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، ئەمڕۆ بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، زانیارییان پێگەیشتووە کە حکومەتی هەرێم بەنیازە ١٥٠ هەزار دینار لە هەر مامۆستایەک ببڕێت کە پێش پاشەکەوت وەک دەرماڵەی پیشەیی وەریانگرتووە، بەوەش ٥٠ ملیار دینار لەو پارەیە بەغداد ناردوویەتی کەمدەبێتەوە.
ڕاشیگەیاند: بە هیچ شێوەیەک ئەو کارە قبوڵ ناکەن و هەر بڕێک لەو پارەیە کەمبکرێتەوە، حکومەتی هەرێم لێی بەرپرسیارە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

ئەندامێکی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایان لەسەر دەرماڵەکەیان دڵنیایی دایە مامۆستایان Reviewed by Unknown on 3:53:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.