Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دواین هەواڵ سەبارەت بەناردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی لە بەغداوە

دواین هەواڵ سەبارەت بەناردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی لە بەغداوە

لە بەغدا كۆبوونەوەیەكی دیكە بەسەرپەرشتیی مەهدی عەلاق، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی وەزارەتەكانی تەندروستی ‌و پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەكرێت، ئەندامانی شاندەكەی هەرێمی كوردستانیش بۆ پێنج كەس زیادکران.

د. ڤیان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: “رۆژی چوارشەممە 17-1-2018، شاندەكەی هەردوو وەزارەتی تەندروستی ‌و پەروەردەی هەرێمی كوردستان بۆ قسەكردن لەسەر مووچەی ئەو دوو وەزارەتە سەردانی بەغدا دەكەینەوە‌، ئەم جارە شاندەكەی هەرێمی كوردستان لەجیاتی دوو كەس بووینەتە پێنج كەس ‌و راوێژكارێكی وەزارەتی داراییشمان لەگەڵە”.

ڤیان محەممەد باسی لەوە کرد کە بەدواداچوونی بەغدا بۆ ئەو پرسە جددیەتی پێوەدیارە. گوتیشی: “كۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە بەسەرپەرشتیی مەهدی عەلاق، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەبێت”.

لەسەر داواكاری بەغدا، پێشتر شاندێكی وەزارەتەكانی تەندروستی ‌و پەروەردەی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەخۆرانی مانگی 12ی 2017ی هەردوو وەزارەتی بۆ وردبینیكردن بردە بەغدا، بۆئەوەی دوای وردبینكردن مووچەی ئەو دوو وەزارەتە بنێرێت، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ بڕە پارەیەکی نەناردووە.

بەپێی راگەیێندراوێکی هاوبەشی هەردوو شاندی کوردستان و عێراق، هەردوولا لە کۆبوونەوەی دوێنێدا لەبارەی کردنەوە و بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان لەسەر شەش خاڵ رێککەوتوون. بەپێی رێککەوتنەکە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی پابەنددەبن بە یاسای ژمارە 148ی ساڵی 1974 ی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی عێراق و سەرجەم ئەو رێنماییانەی لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانییەوە دەردەکرێن.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

دواین هەواڵ سەبارەت بەناردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی لە بەغداوە Reviewed by Unknown on 4:27:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: