Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

شێوازی پەروەردەیەکی تەندروست بۆ منداڵەکەت

هەموو دایکێک بەبێ ویستی خۆی و بێ هیچ مەرجێک منداڵەکانی خۆی خۆشدەوێت ئەگەرچی منداڵەکانی لاساری بکەن و بەرەفتارەکانیان ئازاری دایکیان بدەن.
دایکان هەمیشە هەوڵدەدەن خۆشەویستی خۆیان بۆڕۆڵەکانیان دەربخەن، بزانە چۆن دەکرێت هەمورۆژێک بە خۆشەویستیەوە رەفتار لەگەڵ منداڵەکانتاندا بکەن:

شانازی بەسەرکەوتنەکانیانەوە بکەن

پێوستە دایکان شانازی خۆیان بۆ سەرکەوتن و دەستەکەوتەکانی منداڵەکانیانەوە دەربخەن، جیاوازی نییە ئەو سەرکەوتنە بچوکە یان گەورە؛ لە قوتابجانە کردویانە بە هێرشبەری تیمی قوتابخانە یان گۆڵپارێز، لەسەر هۆنراوە خوێندنەوەیەک چەپڵەی بۆ لێدراوە یان لەڕیزدا لەسەر زیرەکی هێنراوەتە دەرەوە و ستایش کراوە، هەرچۆنێک بێت دەریبخە شانازی پێوە دەکەیت و کارەکەی گرنگە.

یادەوەری خۆشیان بۆدروست بکە

زۆربەی رۆژەکانمان بە شتی رۆتینی تەواو دەبێت،بۆ ئەوەی زیاتر بچیتە دڵی منداڵەکانت هەوڵ بدە لانی کەم بە دوو هەفتەجارێک یادگاری خۆشیان بۆ دروست بکە، پێویست ناکات بۆ ئەمە خەرجی زۆر بکەیت؛ بیانبە بۆ پارکەکەی نزیک ماڵی خۆتان بۆ پیاسەیەک و چەند وێنەیەکی یادگاری بچرکێنن، هەندێک جاریش دیاری هەرزان بەهایان بۆ بكرە، بەم جۆرە یادەوەری خۆشیان بۆ دروست دەکەیت و دەبێت بە بنچینەیەک بۆ ئەوەی لەگەڵ گەورەبووندا لە نەبوونی تێبگات بزانێت هەموو دلخۆشیەک پەیوەست نییە بە پارە زۆری و خەرجی زۆر.

بە شێوازێکی ئەرێنی گفتوگۆیان لەگەڵ بکە

شێوازی قسەکردنی دایک لەگەڵ منداڵەکەی ڕاستەوانە دەگۆڕێت لەگەڵ شێوازی قسەکردنی منداڵ لەگەڵ دایکیدا، ئەگەر بەشێوەیەکی رەشبین و سەرکوتکەرانە گفتوگۆیان لەگەڵ بکەن ئەوا لەگەڵ گەورەبووندا رەشبین دەبن و هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دایکیان خراپ دەبێت و بەرهەڵستی دایکیان دەکەن.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

شێوازی پەروەردەیەکی تەندروست بۆ منداڵەکەت Reviewed by Unknown on 7:54:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.