ئه‌كتیڤی فه‌یسبووك له نێوان بنه‌ماى زانستى و پاڕانه‌وه‌ى خه‌ڵك !
ئه‌كتیڤی فه‌یسبووك له نێوان بنه‌ماى زانستى و پاڕانه‌وه‌ى خه‌ڵك !
زیاتر له ساڵێكه بابه‌تى ته‌كنه‌لۆژیم له ئه‌كاونتى خۆم بڵاو نه‌كردۆته‌وه ، ئه‌سڵه‌ن تاقه‌تیشم نه‌ماوه ، نا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شتى نوێ له ئارادا نیه ، به‌ڵكو زۆرینه‌ى خه‌ڵك تا ئێستا له ته‌كنه‌لۆژیا تێنه‌گه‌یشتوه ، هه‌موو ته‌كنه‌لۆژیا و داهێنانى سه‌رده‌مى ته‌نها له لایك و كۆمێنت كۆكردۆته‌وه ، له‌وه بترازێت ، هیچى تر‌ى لێ نازانێت…
فه‌یسبووك ئه‌كه‌مه‌وه ، بسم الله ى لێ ئه‌كه‌م و ده‌ست ئه‌نێنم به دوگمه‌ى سه‌ره‌تا (Home)، یه‌كه‌م پۆست ، دووه‌م پۆست ، پۆستى ناوه‌ڕاست و ته‌نانه‌ت پۆستى كۆتاییش هه‌ر بریتیه له پاڕانه‌وه و لاڵانه‌وه بۆ لایك و كۆمێنت ، له‌م چه‌ند شێوه‌یه تێ په‌ڕناكات
١-ئه‌كتیڤم دابه‌زیوه ، تكایه كۆمێنت و لایكم بۆ بكه‌ن
٢-هاوڕییان پۆسته‌كانتان نابینم ، تكایه كۆمێنتم بۆ بنوسن ..
٣-خۆشه‌ویستان پێویستم به هیممه‌تى به‌ڕێزتانه ، تكایه یه‌كه و ٥ كۆمێنتم بۆ بنوسن ..
٤-منیش تووشى ئه‌و په‌تایه بووم ، تكایه چاره‌م بكه‌ن و كۆمێنتم بۆ بنوسن …
٥-پێویستم به هاوكارى جه‌نابتانه ، تكایه به‌پێى توانا كۆمێنتم بۆ بنوسن …
ئه‌مانه و ده‌یان پۆستى تر‌ى بێ ماناى تر له‌سه‌ر دابه‌زینى ئه‌كتیڤى فه‌یسبووك ، ڕۆژانه پێش چاومان ئه‌كه‌وێت ….
جا لێره‌دا با من نمونه‌یه‌كتان بۆ بهێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى جوان لێى حاڵى ببن ، ئه‌م دوانه هاوشێوه‌ن : یه‌كێك كه له‌سه‌ر شه‌قام سواڵ ئه‌كات بۆ پاره و به‌كارهێنه‌رێكى فه‌یسبووك سواڵ ئه‌كات بۆ لایك و كۆمێنت ،ته‌نها جیاوازى نێوانیان ئه‌وه‌یه كه له‌وه‌یه پاره‌كه ببێته هۆى باش بوونى بژێوى سواڵكه‌ره‌كه ،گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كى كه‌میش بێت ، به‌ڵام ئه‌و كۆمێنتانه‌ى بۆ جه‌نابتى ئه‌نوسن ته‌نها بۆ یه‌ك چركه و بۆ یه‌ك تۆسقاڵ سوودى نیه بۆ ئه‌ژمار(ئه‌كاونت) ه‌كه‌ت ..
با بێینه سه‌ر لایه‌نه زانستیه‌كه‌ى :
له رووى زانستیه‌وه شتێك نیه به ناوى دابه‌زینى ئه‌كتیڤى ئه‌ژمار(ئه‌كاونت) ه‌كه‌ت ، ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نها په‌یجى فه‌یسبووك ئه‌كتیڤى به‌رز ئه‌بێته‌وه و وا داده‌به‌زێت ، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر كاردانه‌وه‌ى به‌كارهێنه‌ران له‌سه‌ر پۆستى په‌یجه‌كه ، گه‌ر به‌رده‌وام بوون له كۆمێنت و لایك ئه‌وا ئه‌كتیڤى په‌یج به به‌رزى ئه‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌ویش به پۆستێك و دوان و بگره به ده‌یان هه‌زار كۆمێنتیش بێت ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى ئه‌كتیڤى به‌رز ئه‌بێته‌وه و دواتر ئه‌گه‌ڕێته‌وه دواوه ..
به‌ڵام دابه‌زینى ئه‌كتیڤى ئه‌ژمار(ئه‌كاونت) ه‌كه‌ت هیچ بنه‌مایه‌كى زانستى نیه و بابه‌ته‌كه دووڕه له ڕاستیه‌وه ..
میكانزمى فه‌یسبووك چۆنه بۆ بینینى پۆستى هاوڕێكانت !
ئایا ده‌كرێت تۆ پۆستى هاوڕێیه‌كت ببینت و ئه‌و هى تۆ نه‌بینێت ؟
وه‌لامه‌كه‌ى به دڵنیایه‌وه به‌ڵێ یه
ئه‌ى ده‌كرێت هاوڕێیه‌كت پۆستى تۆ ببینێت و تۆ هى ئه‌و نه‌بینیت ؟
ئه‌مه‌شیان وه‌لامه‌كه‌ى به دڵنیایه‌وه به‌ڵێ یه
ئێستا با بزانین ئه‌و میكانزمه چۆن كارده‌كات
گه‌ر هاوڕێیه‌كت پۆستى كرد ، جارێك ، دوان ، سیان ، چوار، گه‌ر تۆ هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كت نه‌بوو له‌سه‌ر پۆسته‌كانى ، واته لایكت بۆ نه‌كرد و كۆمێنتت بۆ نه‌نوسی، ئه‌وا به پێى تێپه‌ڕبوونى كات ته‌واوى پۆسته‌كانى ئه‌و كه‌سه لاى تۆ وون ئه‌بێت و به‌دیار ناكه‌وێت …
به هه‌مان شێوه ، كه‌سى به‌رامبه‌رییش گه‌ر به‌رده‌وام كۆمێنت و لایكت بۆ نه‌كات ، ئه‌وا پۆسته‌كانى تۆ لاى ئه‌و وون ئه‌بێت ، ڕوونتر بڵێم به دیار ناكه‌وێت ..
ئێستا له‌وه تێگه‌یشتین كه بۆچى ئێمه زۆر جار پۆستى هاوڕێكانمان نابینین ، یان ئه‌وان هی ئێمه نابینن …
به كورتى و به پوختى : دابه‌زینى ئه‌كتیڤی فه‌یسبووك بۆ ئه‌كاونت هیچ بنه‌مایه‌كى زانستى نیه و به هیچ شێوه‌یه‌ك له لایه‌ن فه‌یسبووك ئاماژه‌ى پێنه‌دراوه ، ته‌نها په‌یج نه‌بێت كه ژماره‌ى ئینگه‌یجمێنت(engagement) ى هه‌یه یان ریچ (reach) ى بڵاو كراوه‌كان ، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێـته‌وه سه‌ر كاردانه‌وه‌ى به‌كارهێنه‌ران بۆ پۆسته‌كانى په‌یج…
داخى گرانم ، هیچ شتێك نه‌یكوشتومه ئه‌وه نه‌بێت ، یه‌كێك ئه‌ڵێت ئه‌كتیڤم دابه‌زیوه ، كێشه له‌و كه‌سه نیه ، كێشه له‌و خه‌ڵكه‌یه ئه‌یده‌نه به‌ر كۆمێنت ، جا خه‌لكى وا هه‌یه له خه‌یاڵى خۆ‌یا پیاوه‌تى ئه‌نوێنێت ، هه‌ڵئه‌ستێت ٢٠ كۆمێنتى بۆ ئه‌نوسیت ، هى وا هه‌یه پۆسته‌كه‌شى بۆ شه‌یر ئه‌كات ،تومه‌ز ئه‌یه‌وێت ئه‌وپه‌رى پیاوه‌تى بنوێنێت و زیاتر بۆى به‌رز بكاته‌وه (عه‌یب نه‌بێت)…
به هه‌ر حاڵ ، ئه‌وه‌ى تا ئێستا نه‌یزانیوه كه ئه‌م بابه‌تى دووره له ڕاستیه‌وه ، ئه‌وه گله‌یی لێ ناكرێت، به‌لام شه‌رمه بۆ كه‌سێك ئه‌سلى بابه‌ته‌كه بزانێت و هێشتا پێ ى شه‌رم نه‌بێت داواى كۆمێنت و لایك بكات بۆ ئه‌كتیڤى ئه‌كاونته‌كه‌ى …
بیرتان ده‌خه‌مه‌وه جارێكى تر و كۆتا رسته‌ى ئه‌م بابه‌ته: ئه‌كتیڤى ئه‌كاونت ، نه بنه‌مایه‌كى زانستى هه‌یه ، نه ڕاستیه ، به‌ڵكو نه‌خۆشیه‌كه و تووشى هه‌ندێكمان ئه‌بێت ، بێ ئاگا له‌وه‌ى ته‌نها كات كوشتن و ماندووبونى بۆ ئه‌مێنیته‌وه به خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م هه‌موو كۆمێنته بێ سووده …
باقى وه‌سلام
نوسینى : ئه‌ندام عومه‌ر
سه‌رۆكى ڕێكخراوى تێك ئای بۆ ته‌كنه‌لۆژیاى زانیارى
كوردستان-هه‌ولێر
١٨-١-٢٠١٨
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post
ليست هناك تعليقات: