Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مامۆستایەک بۆ یەک هەفتە یارییەک لەگەڵ خوێندکارەکانی ده‌کات

لەیەکێک لە قوتابخانەکان مامۆستایەک ویستی بۆ یەک هەفتە جۆرە یارییەک لەگەڵ خوێندکارەکان بکات !!!
مامۆستاکە بە تەلەبەکانی گوت هەریەکێک لە ئێوە یەکی چەند سەلکێک پەتاتە لەگەڵ خۆی بهێنێت ؟
وەدەبێت هەر پەتاتەو ناوی یەکێکی لەسەر بنووسێت کە‌ ڕقی لێیدەبێتەوە!!
بەڵێ بۆ ڕۆژی دیاری کراو هەر خوێندکارەو هەندێک سەلکە پەتاتەی هێنابو
خوێندکاری واهەبوو یەک سەلکە پەتاتەی پێ بوو چونکە ناوی یەک کەسی لەسەر نووسی بوو ئیواهەبوو دووسەلک یا سێ یا چوار یان پێنج سەلکە پەتاتە بەگوێرەی ئەم کەسانەی کە خوێندکارەکە ڕقی لێدەبونەوە
دواتر مامۆستاکە مەرجی یاریەکەی پێ گوتن!
دەبێت ئەم سەلکە پەتاتانە لەگەڵ خۆیان بگەڕێنن بۆهەرشوێنێک بچن بۆ ماوەی یەک هەفتە ؟؟؟
بەڕۆیشتنی ڕۆژەکان خوێندکارەکان هەستیان بەبۆنێکی ناخۆش دەکرد کەلە پەتاتەکان دەهات چونکە بۆگەنی بووبون وەهەروەها قورسایەکی زۆریش
بەڵێ ئەگەر سەلکە پەتاتەکان زیاتر بایە بۆنەکەشی زیاتردەبو و قورس تریش دەبو
دوای تەواوبونی هەفتەکە ……
خوێنکارەکان دڵخۆشبوون بەکۆتایی هاتنی یاریەکە!!!
مامۆستایەکە لە خوێندکارەکانی پرسی بزانم هەستان چۆن بو بە هەڵگرتی ئەم پەتاتانە بۆماوەی یەک هەفتە؟
خوێندکارەکان هەموویان یەک دەنگ بون لە توشبون بەچەندین گیروگرف و قورس و بۆنی ناخۆشی پەتاتەکەو بۆ هەرشوێنێک کە بۆی دەچون
دواتر مامۆستاکە مەبەستی ئەم یاریەی بۆ ڕوون کردنەوە ….
مامۆستاکە گۆ
گوتی ڕق و کینە هەڵگرتن لەخەڵک وەک ئەم پەتاتە بۆگەنانە وایە بۆنی ناخۆشە …
گوتیشی ڕق و کینە هەڵگرتن لە یەکێک دڵت بۆگەن دەکات و دەبێت بۆهەر شوێنێکیش چوی لەگەڵ خۆت هەڵی بگریت
بینیتان کە ئێوە نەتان توانی بۆماوەی یەک هەفتە ئەم پەتاتە بۆگەنانە هەڵگرن
وابهێنە پێش چاوتان چۆن دەبن ئەگەر ڕق و کینە لەیەکێک هەڵگرن لەناو دڵ تان هەتا کۆتایی ژیانتان ……. !!!!!

چەند خۆشە ئەم ژیانە کورتە بەخۆشەویستی ببەینەسەر لەگەڵ یەک
وە لەخەڵک ببورین و ڕق و کینەمان نەبێت بەرانبەر بەیەک

وەرگێڕانی
شوقی احمد
Teaching Assistant



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

مامۆستایەک بۆ یەک هەفتە یارییەک لەگەڵ خوێندکارەکانی ده‌کات Reviewed by Unknown on 2:09:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.