Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پێوەرەکانی مامۆستا

مامۆستا کەوکەز:

مامۆستا شاتەوەری پرۆسەی پەروەردە و فێرکاریە هەر بۆیە دەبێت:
1- ئاگاداری بڕێکی زۆری ئەو زانیاریانەی کە پێویستن و گشتگیرن بە بنەما و چەمکەکانی پەیوەست بە پسپۆری زانستیەکەی و دووتۆی بابەتەکانی پرۆگرامی خوێندن. هاوکات ھەڵسوکەوتکردنی تەراز بێت لەگەڵ ئامانجانەکانی پرۆسەی فێرکاری.
2- دانانی پلانی گشتی و تایبەتی وانەگوتنەوەی بابەتەکانی دەیڵێتەوە. هاوکات بەشێوەیەکی زانستی ھەڵسەگاندن و بەدواداچوونی بەردەوامیان بۆ بکات و بیانگونجێنێت لەگەل ھەر گۆڕانکارییەک کە فێرخواز تیایدا سوودمەند بێت.
3- گرتنەبەری ڕێگە و شێوازەکانی وانەگوتنەوەی جۆراوجۆر، ڕێکبن لەگەڵ توخم و بابەتەکانی پرۆسەی فێرکاری و ئامانجەکانی.
4- زمان و شێوازی پەیوەندی گرتن لەگەڵ فێرخوازان بەشێوەیەکی پوخت بێت کە پرۆسەی فێرکاری ئاسان بکات و کاریگەری خواستراو بەدیبهێنێ. پارێزگاری لە کەسایەتی و پێگە و ڕەوشتی ھەڵسوکەوتکردنی خۆیی بکات و فێرخواز ھەست بکات ئەندامێکی کارای پۆلە و بوون و کەسایەتی پارێزراوە.
5- فێرخوازان بەشدار بکات وەکو پێکهاتەیەکی ئەرێنی و کارلێکی و ئاگاداریان بکاتەوە لە گرنگی بەشداربوونیان لە پرۆسەی فێرکاری لە ڕێگەی کارامە ستراتیژیەکان بەمەبەستی یارمەتیدانیان لە وروژاندنی ئاگایی (الانتباە) و تەکاندان (الدافعیة). ڕەخساندنی ژینگەیەکی فێرکاری گونجاو .
6- دیارکردنی تایبەتمەندیەکانی کۆمەڵگە و داب و نەریت و بارودۆخی ڕوداوەکان، فێرگە پەیوەست بکات بە واقعی کۆمەڵگە بەمەبەستی بەدیهێنانی ویست و ئامانجەکان و ئاڕاستکردنیان لە ڕێگەی بەستنەوەی بابەتەکانی خوێندن و ڕێنمایکردنیان بەمەبەستی سوودمەندبوونیان لە ژیانی داھاتوویاندا.
7– کارکردنی لەسەر گەشەپێدانی کەسایەتی فێرخواز و پێشوەبردنی بیرکردنەوە و بەدەستهێنانی کارامەیی، گونجاو بێت لەگەڵ ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە ڕۆژگاری ئێستادا لە کایەدایە لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی و ھۆشی و دەروونی ڕێکبێت لەگەڵ ھەڵسوکەوتکردنی لەگەڵ کۆمەڵکە و بازاڕی کار.
8- دەرککردن و بایەخدانی بە جیاوازی تاکەکانی فێرخواز لە حەز و ئارەزوو و تایبەتمەندی و ئاڕاستەکانیان و زانینی چەمک و بنەماکانی فێرکردن و شێواز و تێوریەکانی زیرەکی کارێکی گرنگی پرۆسەی فێرکارییە کە بەھۆیەوە مامۆستا دەتوانێت کاری وانەگوتنەوەی بەرھەمدار بێت لە بەدیھێنانی ئامانجە خواستراوەکان.
9- ڕێبەرایەتی (ئیدارەدانی) پۆل و ڕێکخستنی پێکھاتەکانی و چارەسەری ناڕێکی و گرفتەکان دەکات بە شێوازێک فێرخواز بتوانێ گەشە بە کەسایەتی خۆیی و توانەکانی لە بەدیهێنانی زانست و زانیاری. بێدەنگی و کڕی پۆل بەمانای بەرزەفتکردنی پۆل نیە، بەمانای سەرکۆنەکردن و سەرکوتکردنی جووڵەی فێرخوازە کە زیان بە کەسایەتی داھاتووتیان دەگەیەنێ لە باوەڕبەخۆبوون و بەشداربوونی لە وەکو تاکێکی کارا لە کۆمەڵگەدا.
10- ئامادەکردن و زانیاری تەواوی لەسەر ئەو ھۆ و پێداویستیانەی فێرکاری وانەگوتنەوە بەمەبەستی کارا کردنی فێربونی فێرخوازان و سەرنجڕاکێشان و فێرکردنیان لە بەکارھێنانی ئامێرە تەکنیکییە نوێیەکان کە پەیوەندی بەکاری داھاتوویان ھەیە لە بازاڕی کاردا.
11- ھەڵسەگاندنی پەروەردەیی دەرھاویشتەکانی کۆتایی پرۆسەی فێرکاری دەخاتە بەردەستی پەروەردەکاران و کۆمەڵگە و حکوومەت لە مەودای بەدیهێنانی ئامانجەکانی لایەنی فەلسەفی و سیاسی و سایکۆلوژی و کۆمەڵایەتی کە لە ستراتیژدا خواستراوە بۆیە مامۆستا دەبێت فێرخوازانی لە شێواز و جۆر و ئالیەتی گونجاو و پێوەرەکانی ھەڵسەگاندنی پەروەردەیی ئاگادار بکاتەوە.
12- بەشدارکردنی ئەرێنی مامۆستا لە چالاکییە جۆراوجۆرەکان کە فێرگە ئەنجامی دەدات بوارێکی باشە بۆ ڕەخساندنی بەدیهێنانی کارامەیی و زانیاری زیاتر کە دەبنە ھۆی بنیادنانی کەسایەتی فێرخواز و پتەوکردن و مکوڕبوونی لە خواست و پێناسەکەی.
13- کاری مامۆستا ئەداکەی تەنها لەناو پۆلدا نییە لە وەرزەکانی خوێندن، کارەکانی چالاکی و کارنامەی فێرگەشی لەئەستۆدایە بۆیە ھاوکاری لەگەڵ کارمەندانی فێرگە نموونەی مامۆستایان و بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیار و کارمەندانی بوارەکانی تەکنیکی و دەروونی و کۆمەڵایەتی و خێزانی فێرخواز ئەنجامەکەی بەدیهێنانی گیانێکی برایەتی کاری بەکۆمەڵ و دڵنیاییشە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی پرۆسەی پەروەردە و فێرکاری.
14- ئاگابوونی مامۆستا و دواچوونی گۆڕانکاری پێشوەچوونەکانی دێنە کایەوە لە بوارەکانی پرۆسەی پەروەردە و فێرکاری گرنگیەکی زۆری ھەیە بۆ گەشەدانی پیشەکەی و کارابونی لە ڕێگەی خوێندنەوەی لێکۆلینەوە و تۆژینەوە و بەشداریکردنی وۆرکشوب و کۆڕ و کۆبوونەوە و خولی ڕاھێنان لە بوارەکانی پسپۆری زانستییەکەی و ھونەری وانەگوتنەوە و ڕۆشەنبیری و گەشەیی مرۆیی و زانیارییە گشتیەکان.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

پێوەرەکانی مامۆستا Reviewed by Unknown on 7:49:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.