Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

عێراق: وردبینی لیستی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی كۆتاییهات‌

وردبینی لیستی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی هه‌رێم كۆتاییهات و لیژنه‌كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ هه‌رێم ‌و لیسته‌كانیش ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و پلاندانانی عێراق كران..

به‌شێك له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌ڵێن متمانه‌یان به‌ حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ماوه‌ و داواده‌كه‌ن راسته‌وخۆ له‌ رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه‌وه‌ موچه‌كانیان پێ بدرێت…

وردبینی لیستی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی هه‌رێم كۆتاییهات و به‌ گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانی KNN نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی هه‌رێم شه‌وی رابردوو گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌ولێر و وردبینی لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی كۆتایی هاتووه‌ و ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و پلاندانانی عێراق كراوه‌.

KNNزانیویه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم داوای له‌ نوێنه‌رانی دوو وه‌زاره‌ته‌كه‌ی هه‌رێم كردووه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێدوان بۆ راگه‌یه‌ندنه‌كان نه‌ده‌ن و زانیاری ئاشكرانه‌كه‌ن.

یه‌كێك له‌و قه‌یرانانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتوه‌ته‌وه‌، نه‌مانی متمانه‌یه‌ له‌ نێوان ده‌سه‌ڵات و هاوڵاتیانیدا، فه‌رمانبه‌ران كه‌ چه‌ندین جار گوێبیستی وشه‌ی و به‌رنامه‌ و بڕیاری چاكسازی بوون هیچیان نه‌بینی، گه‌نده‌ڵی و ناشه‌فافیه‌تی داهات و خه‌رجی حكومه‌ت وایكردووه‌ هاوڵاتیان داوابكه‌ن موچه‌كانیان نه‌درێته‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵكو بدرێته‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان یان راسته‌وخۆ به‌سه‌ریاندا دابه‌شبكرێت:

حكومه‌تی هه‌رێم بانگه‌شه‌ی قه‌رزداربوون ده‌كات ئه‌وه‌ش بووه‌ به‌ترس لای هاوڵاتیان كه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان بۆ ئه‌وان نه‌بووه‌ و كه‌سیش نازانێت چۆن سه‌رفكراوه‌ به‌ڵام له‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدرێته‌وه‌ یان ئه‌و سه‌دان هه‌زار كادیره‌ی حزب كه‌ له‌پاره‌ی گشتی موچه‌یان پێ ده‌درا و به‌غداد ئاماده‌نیه‌ پاره‌یان بۆ بنێرێت له‌ پاره‌ی فه‌رمانبه‌رانی راسته‌قینه‌ موچه‌كانیان بۆ دابینبكرێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

عێراق: وردبینی لیستی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی كۆتاییهات‌ Reviewed by Xwendga Kurdish on 9:30:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.