Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دوایین زانیاری لەبارەی ناردنی مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی

پەرلەمانتارانی عێراق جەخت دەکەنەوە لەسەر ئەوەی بەغدا سوورە لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەران، پەرلەمانتارێکی نزیک لە عەبادی دەڵێت، پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەرکی حکومەتی فیدراڵییە، پەرلەمانتارێکی کوردیش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت ” سەرەتای مانگی دوو مووچە خەرج دەکرێت”.

عەباس بەیاتی، سەرکردە لە دەوڵەتی یاسا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەرکی حکومەتی فیدراڵییە، بەڵام کێشەکە فەنییە نەک سیاسی، کێشەکە ژمارە و وردبینی و داتایە، ئێمە چاوەڕێی هەرێمی کوردستانین لیستی ناوی مووچەخۆرانی راستەقینە بنێرێت بۆ حکومەتی فیدراڵی”.

بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە قۆناخێکی نوێ لە نێوان هەردوو پایتەخت دێتە ئاراوە، بەپێی بەدواداچوونەکانی پەرلەمانتارێکی عێراق سەرەتای مانگی داهاتوو مووچە ئەو دوو وەزارەتە خەرجدەکرێت و هەنگاوی جیدی بۆ چارەسەری کێشەکانی دیکەش دەنرێن.

مەسعود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “ئەگەر مووچەی هەردوو وەزارەت لە مانگی یەکدا خەرج نەکرێت، سەرەتای مانگی دوو مووچەی ئەو دوو وەزارەتە خەرجدەکرێت، ئەمە با نەبێتە بەڵێن بەڵکو بەپێی ئەو زانیارییەی هەیەو بەپێی ئەو پڕۆسەی لەسەر ئەو دوو لیستە کراوە، ئێستا دۆخی سیاسی لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا زۆر باشترە، وەفدی سیاسی و سەرۆکی حکومەت هاتن، لیژنەی خاڵە سنوورییەکان کۆبوونەوەی زۆرباشیان کردوە”.

سستی پرۆسەی وردبینی لیستی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەرلەمانتارانی نیگەران کردووە بەجۆرێک وایدەبینن کە ئەو پرۆسە لەلایەن بەغداوە بووە به بانگەشەی هەڵبژاردن و خەمە راستەقینەکە لە بیرکراوە.

نەوزاد رەسول، پەرلەمانتاری عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “لە دۆخێکی خراپدا پرسی مووچەی فەرمانبەران هاتە ئاراوە، یەکێکیان ئەوەیە کە عێراق بەرەو هەڵبژاردن دەڕوا جۆرێک لە موماتەڵەکرد بە پرسی مووچەوە دەکرێت، دووەم ئەو سستییەی لە مەسەلەی وردبینی و پێداچوونەوە بە لیستی فەرمانبەرانە پێویستە حکومەتی عێراق میکانیزمێکی خێراتر بدۆزێتەوە بۆ تەواوکردنی کاری لیستەکان”.

بەغدا 10 لیژنەی بۆ وردبینیکردن لە لیستی مووچەخۆرانی هەردوو وەزارەتەکە پێکهێناوە، بەپێی ئامارەکان، وەزارەتی تەندروستی 51 هەزار مووچەخۆر و وەزارەتی پەروەردەش 168هەزار مووچەخۆری هەیە، مووچەی فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەت بەبێ پاشەکەوت نزیکەی 200 ملیار دینار دەبێت.

 

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

دوایین زانیاری لەبارەی ناردنی مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی Reviewed by Unknown on 10:10:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.