لیژنەی وردبینی لە مووچەی فەرمانبەرانی تەندروستی و پەروەردە لە دیوانی وەزارەت کۆتایی بە کارەکانی هێنا
بەڕێوبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لیژنەی وردبینی لە مووچەی فەرمانبەرانی تەندروستی و پەروەردە لە دیوانی وەزارەت کۆتایی بە کارەکانی هێنا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ڤیان محەمەد حسێن ڕایگەیاند “لیژنەی وردبینی لە مووچەی فەرمانبەرانی تەندروستی و پەروەردە لە دیوانی وەزارەت کۆتایی بە کارەکانی هات و سبەینێ بە سێ لیژنە دابەش دەبن، لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی دهۆک”.
هەروەها وتى “بڕیارە سبەی ٩ ئەندامی لیژنەکە بچێتە دهۆک و ١١ لە هەولێر و ١٠ لە سلێمانی دەستبکەن بە وردبینی کردنی زانیارییەکان”.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، ئەمڕۆش لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەوە مامەڵەی ئاسانکاری بازگەکانیان بۆ کراوە و سبەی لەو سێ شارە دەستپێدەکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەى مانگ ێکە لەنێوان هەرێم و بەغداد، ئەم لیژنانە خەریکى کۆبوونەوە و وردبینین لە مووچەى فەرمانبەرانى وەزارەتەکانى پەروەردە و تەندروستیدا، بۆ ئەوەى لەلایەن بەغدادەوە وەک هەنگاوى یەکەم مووچەى ئەو دوو وەزارەتە بنێرن، سەرەڕاى چاوەڕوانى فەرمانبەران، بەڵام هەتا ئێستا مووچەى ئەو دوو وەزارەتە نەهاتووە.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: