Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لە کۆتایی خوێندنی ئەمساڵ عێراق نوێنەرایەتیەکانی وەزارەتی پەروەردەی خۆی لە هەرێم دادەخات

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراق نوێنەرایەتییەکانی خۆی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئاگادارکردووەتەوە، لە کۆتایی ئەمساڵدا خوێندنگەکانی سەر بەو وەزارەتە دابخەن.

 وەزارەتەکە لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی نوێنەرایەتییەکانی خۆی کردووە لە هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، بە لەبەرچاوگرتنی کۆتایی هاتنی ئۆپراسیۆنەکانی کۆنترۆڵکردنەوە ناوچەکان و گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان و بە لەبەرڕۆشنایی ڕێنماییەکانی ئەنجومەنی وەزیران، دەبێت ئەو بنکانەی سەربە وەزارەت دابخرێن و بگەڕێنەوە بۆ ناوچە سەرەکییەکانی خۆیان لە پارێزگا ئازادکراوەکان، بۆ ئەو مەبەستەش لە کۆتایی وەرزی خوێندنی ئەمساڵدا سەرجەم نوێنەرایەتییەکانی وەزارەتی پەروەردە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دادەخرێن.

جەختیشیکردەوە پێویستە سەرجەم کادیر و مامۆستاکانی خۆیان لە نوێنەرایەتییەکانیان لە هەرێمی کوردستان ئاگادار و ئامادە بکەن، بۆ تەواوکردنی ڕێوشوێنەکانی گەڕانەوەیان بۆ پارێزگا ئازادکراوەکان.

لە نوسراوێکی دیکەدا وەزارەتی پەروەردە داوای لە نوێنەرایەتییەکانی کردووە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، کە سەرجەم کەسوکاری خوێندکاران ئاگاداربکەنەوە کە خوێندنگەکان تا کۆتایی خوێندنی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و نوسراوەکان لە هەموو خوێندنگەکان هەڵبواسرێت بە وردی.

ئەوە لە کاتێکدایە بە هەزاران خێزان لە پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار و سەڵاحەدین و دیالە، لە کاتی هاتنی چەکدارانی داعش بۆ ئەو پارێزگایانە ئاوارەی پارێزگاکانی هەرێمی کورستان بوون، حکومەتی عێراقیش خوێندنگەی بۆ منداڵی ئاوارەکان لە هەرێم کردەوە و بەشێک لە خوێندکارەکانی دیکەشیان لەزانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان وەرگیران، بە مەبەستی تەواوکردنی خوێندنەکانیان.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

لە کۆتایی خوێندنی ئەمساڵ عێراق نوێنەرایەتیەکانی وەزارەتی پەروەردەی خۆی لە هەرێم دادەخات Reviewed by Unknown on 5:24:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.