Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ژماره‌یه‌ك مامۆستای هه‌رێم له ‌مووچه‌كه‌ی‌ به‌غدا بێبه‌شده‌بن

یه‌كێتیی‌ مامۆستایان ئاشكرایده‌كات ئه‌و مامۆستایانه‌ی‌ مۆڵه‌تی‌ بێ موچه‌یان بۆ ساڵی‌ خوێندنی‌ 2017-2018 وه‌رگرتوه‌ ناتوانن مۆڵه‌ته‌كانیان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ش ئاشكرایده‌كات، “ژماره‌یه‌ك مامۆستا له‌موچه‌كه‌ی‌ عیراق بێبه‌شده‌بن”.

مامۆستا عه‌تا ئه‌حمه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی‌ مامۆستایان به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، “ئه‌و مامۆستایانه‌ی‌ بۆ ساڵی خوێندنی‌ 2017-2018 مۆڵه‌تی‌ دایكایه‌تیان وه‌رگرتوه‌، مانگانه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرن و ده‌توانن داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ مۆڵه‌ته‌كه‌ بكه‌ن و ده‌ستبه‌كارببنه‌وه‌”.

وتیشی‌:”به‌ڵام ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌ك مۆڵه‌تی‌ بێ موچه‌ی‌ وه‌رگرتبوو، ناتوانێت له‌ئێستادا مۆڵه‌ته‌كه‌ی‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و ده‌بێت تاكۆتایی ئه‌مساڵ مۆڵه‌ته‌كه‌ی‌ به‌رده‌وامبێت، دوای كۆتایی هاتنی‌ ئه‌مساڵی‌ خوێندن ده‌توانێت ئه‌و داوایه‌ پێشكه‌ش بكات، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ له‌ئه‌گه‌ری‌ ناردنی‌ موچه‌، بێبه‌شده‌بن”.

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی مامۆستایان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر پله‌ی‌ پسپۆڕی‌ ئه‌و مامۆستایه‌ له‌خودی خوێندنگه‌كه‌ی‌ پێویستبوو ئه‌وا ده‌توانێت داوای‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ مۆڵه‌ته‌ بێ موچه‌كه‌ی‌ بكات و ده‌ستبه‌كاربێته‌وه‌.

ئه‌وه‌شی‌ وت:”ڕێوشوێنی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ مۆڵه‌ته‌كه‌ش به‌ڕه‌زامه‌ندی ئیداره‌ی‌ خوێندنگه‌و یه‌كه‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیاریی‌ و په‌روه‌رده‌كان ده‌بێت”.

باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌وكاته‌ی‌ مۆڵه‌ته‌كه‌ی‌ هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه‌ دواتر ناوه‌كه‌ی‌ ده‌خرێته‌ لیستی‌ موچه‌وه‌، ئه‌گه‌ر به‌غدا موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه‌ بكات ناوی‌ ئه‌و مامۆستایانه‌ش له‌لیسته‌كه‌دا زیاد ده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ی‌ به‌غدا ده‌كرێت و هاوشێوه‌ی‌ مامۆستایانی‌ دیكه‌ موچه‌یان بۆ ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

ژماره‌یه‌ك مامۆستای هه‌رێم له ‌مووچه‌كه‌ی‌ به‌غدا بێبه‌شده‌بن Reviewed by Xwendga Kurdish on 4:30:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.