هەڕەشە لە بەڕێوەبەری چەند قوتابخانەیەك دەكرێت
لەسەر هەڵكردن ئاڵای كوردستان و نوسینی وشەی كوردی لەسەر دیواری خوێندنگەكانی كەركوك، هەڕەشەی دەستگیركردن لە بەڕێوەبەری خوێندگەكان دەكرێت، بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردیش لەو شارە دەڵێت:” لەلایەن پۆلیسەوە چەند مامۆستایەك لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا كراوەو بەڵێننامەیان پێ پڕكراوەتەوە.
رەئوف محێدین، بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردی لەكەركوك، بەSNNی راگەیاند:” بەهۆی ئەوەی لەلایەن كەسانی نەناسراوە نوسینی كوردی لەسەر دیواری چەند خوێندنگەیەك كراوە، پۆلیس بانگهێشتی بەڕێوبەری ئەو خوێندنگایانەی كردووەو بەڵێننامەشی پێ پڕكردوونەتەوە كە ئەو جۆرە كارە دوبارە نەكرێتەوە و ئەو نوسینانەش بسڕنەوە.
وتیشی: هەروەها داوا لە بەڕێوەبەری خوێندنگەكان كراوە تابلۆی خوێندنگەكانیان بگۆڕن، بەبیانووی ئەوەی ئاڵای كوردستانی لەسەر نەخشێنراوە، ئەگەر داواكارییەكانیش جێبەجێ نەكەن، فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەردەكرێت.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: