Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پشوی فەرمانبەران و مامۆستایان ھەڵدەوەشێتەوە..ئەنجومەن ڕونکردنەوە دەدات

پشوی فەرمانبەران و مامۆستایان ھەڵدەوەشێتەوە..ئەنجومەن ڕونکردنەوە دەدات
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بەشێوازی دەوامی فەرمانبەران لەفەرمانگەکانی سنوری پارێزگاکە ھاتەدەنگ و جێگری سەرۆکی ئەو ئەنجومەنەش دەڵێت:”ئەگەر موچەی فەرمانبەرانی تەندروستی و پەروەردەو وەزارەتەکانیش دیکەش لەلایەن بەغداوە ڕەوانە بکرێت، ئەوا دەوامی سەرجەم فەرمانبەرانیش ئاسایی دەبێتەوەو ئەو ھاوکاریانەی پێشتر بەفەرمانبەران دراون لادەبرێن”.

ئەنوەر تاھیر جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند، “ھەموو فەرمانبەرو مامۆستایەک کە لەدامەزراوە حکومیەکاندا خزمەتدەکات، ئەرکێکیان پێسێدراوە لەبەرامبەردا مافی خۆیانە مانگانە موچەکانیان وەربگرن، بۆیە ئەگەر بەغدا موچەی فەرمانبەرانی تەندروستی و پەروەردە ڕەوانە بکات، دەوامیش ئاسایی دەبێتەوە دەبێت فەرمانبەران ھاوشێوەی پێشتر ھەفتانە دەوامبکەن”.

وتیشی:”بەھۆی پەیڕەوکردنی سیستمی پاشەکەوتی موچەوە فەرمانبەران چەند ڕۆژێک لەھەفتەدا دەوامیان دەکرد، بەڵام کاتێک سیستمی پاشەکەوت لابدرێت و بەغدا موچەکانیان دابینبکات، دەبێت سەرجەم ڕۆژەکانی ھەفتە دەوامی خۆیان بکەن”.

ئەنوەر تاھیر باسی لەوەشکرد، سەرجەم فەرمانبەران ئەگەر مافی خۆیان پێبدرێت و مانگانە موچەکانیان لەکاتی خۆیدا دابینبکرێت، ئامادەن سەرجەم ڕۆژەکانی ھەفتە ھاوشێوەی پێشتر دەوامی ئاسایی خۆیان بکەن.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

پشوی فەرمانبەران و مامۆستایان ھەڵدەوەشێتەوە..ئەنجومەن ڕونکردنەوە دەدات Reviewed by Unknown on 5:11:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.