Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

شاندی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی ئەنجامی كۆبوونەوەكەی بەغدادیان ئێستا ڕاگەیاند

شاندی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی و حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکیان لەبارەی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق بڵاوکردەوە.

لەو راگەیەندراوەدا شاندی هاوبەشی پەروەردە و تەندروستی دەڵێت: یەکەم کۆبوونەوەیان لە دیوانی وەزارەتی پلاندانانی عێڕاقی فیدراڵ ئەنجامداوە، کۆبونەوەکە جدی بوو وە زانیاری تەواوی موچەخۆرانی هەردوو وەزارەتی هەرێم درا بەبەرپرسانی بەغدا بەشێوەی بایۆمەتری و موچەی تەواو و بێ پاشەکەوت .

ئاشکراشیکردووە: نوێنەرانی حکومەتی عێراق پێیان راگەیاندوون بەزووترین کات دەست دەکەن بە ئەنجامدانی وردبینی، لە ڕێگەی لیژنەی هونەریی تایبەت بە ووردبینی، بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی

چاودێری دارایی عێراق، هەروەها دوای پێکهێنانی لیژنە فەرعیەکان دەست دەکەن بەسەردانیکردنی هەرێم و دەستنیشانکردنی چەند بابەتێک بۆ ووردبینیکردن.

راگەیەندراوەکە باسی لەوەشکردووە، بڕیاریانداوە کۆبوونەوەکان بەپێی پێویست بەردەوامیان هەبێت، تا ئەو کاتەی پرۆسەی وردبینی تەواو دەکرێت .



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

شاندی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی ئەنجامی كۆبوونەوەكەی بەغدادیان ئێستا ڕاگەیاند Reviewed by Unknown on 4:30:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.