Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چۆن یادەوەریت بەهێز دەکەیت؟

ەم ساتەی کە تۆ ئەم بابه‌ته‌ دەخوێنیتەوە زیاتر 6 بلیۆن مرۆڤ لەسەر ئەم هەسارەیە دەژین، بەواتایەکی تر شەش بلیۆن مێشک ئێستا کاردەکەن، کردارە خۆویست و خۆنەویستەکانی مرۆڤ بەڕێدەکەن. کەچى سەرەڕایی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و ئامێرە زیرەکەکان ڕۆژ بەڕۆژ یادەوەری مرۆڤ بەرەو دواوە دەگەڕێتەوە.

مێشکی مرۆڤ خاسیه‌تێكى هەیە وەک هەموو ماسولکەکانی تر هەتا زیاتر بەکاری بهێنیت بەهێزتر دەبێت. با نمونەیەکی ڕوون بهێنیەوە 200 ساڵ پێش ئێستا کە هێشتا ژمێرۆکی زیرەک و  GPS نەبوون زۆربەی ئەفسەرە دەریاوانەکان دەیانزانی چۆن هاوکێشەیەکی لۆگاريتمی حەلبکەن کە لەو کاتدا پێویستبوو بۆ دیاریكردنی شوێنیان لەسەر زەوی کەچی ئێستا کەمتر لە 1% زاناکان دەتوانن ئاسانترین لۆگاریتم حەلبکەن.

ئێستا لەخۆت بپرسە چەند جار بەدووی کلیی ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا گەڕاویت و نەتدۆزیوەتە کەچی بەدەستەوە بوو؟ چەند جار دەرگایی ژورێکت کردۆتەوە چویتەتە ژورەوە بەڵام هۆیەکەیت بیر نەماوە ؟

وەک پێشتر باسمکرد مێشک تابەکاری بهێنیت کاراتردەبێت لەکاری خۆیدا، بەڵام ئەبێت ئەوەش مان لەیادبێت کەهەندێک کەس نەخۆشی بۆماوەی یادەوەری کورتیانه‌ و هەندێک نەخۆشیش لەتەمەنێکی دیاریکراوەدا ئەگەری ئەوەیان هەیە کەتوشتبن، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی چۆنیەتى ژیانت و چۆنیەتی بەکارهێنانی مێشک کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر کارکردنی هەیە، لێرەدا سەرنجت بۆ پێنج ڕەفتار ڕادەکێشم کەوادەکات یادەوریت بەهیزکەیت:

  1. کارەکانت بەپێی خشتە ڕێکبخە

ژیانت کاریگەریەکی ڕاستەخۆی هەیە لەسەر بیرەوەریت. ئەگەر تۆ کەسێک بیت کە هه‌میشه‌ لەگەڵ قەرەباڵغى دەڕۆیت و زۆر گوێ بە کارەکانت نادەیت، ئەوا بەدڵنیاییەوە زوتر ڕوداوەکانت بەسەر دێن و ئەو کارانەی کەپێویست دەکات بیکەیت لە بیریان دەکەیت. زاڵبوون بەسەر کورتی یادەوریتدا پێوسیتە هەندێک جار فێڵی لێ بکەیت، خۆش بەختانە ئێستا لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلوژیا زوربەی موبایلەکان ڕۆژمێر و وەبیرهێنەرەوەیان تێدایە کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت وەک چارەسەری خێرا بۆ کورتی یادەوریت.

 

2.ئاگاداری خەوتن و  خواردن و خواردنەوەکانت  بە

خەوتن دەکرێت زۆر بەسودبێت بۆ تەندروستیت، بەڵام زیادەڕەویی و زۆر خەوتن زیانێکی بەمێشک دەگەیەنێت و دەبێتە هۆیی خاوبوونەوەی کارەکانی مێشکت. هەموو مرۆڤێکی ئاسایی ڕۆژانە پێویستی بە 6 بۆ 8 کاتژمێر خەوتن هەیە، بۆیە دڵنیابە لەوەیی کە ڕۆژانە خەوی تەواوت هەیە. سەرەڕای ئەوە کۆمەڵیک خواردن و خواردنەوە هەیە کە زیان بەیادەوری مێشکت دەگەیەن وەک خواردنەوە کحولیەکان و جگەرە کێشان. هەندێک خواردنەوەی تر هەیە  سود بە یادەوەریت دەگەین لەوانە شیر و بەرهەمەکانی .  ئاویش کاریگەریەکی زۆری لەسەر یادەوەریی هەیە، بۆیە دڵنیابەرەوە لەوەی هه‌میشه‌ بڕێکی باشیی ئاوت خواردۆتەوە.

 

  1. بەردەوام مێشکت بەکاربخە

بەردەوام شتی نوێ تاقیبکەرەوە، مێشکت لەڕۆتین بپارێزە، چونکە بەسەر بردنی ژیانێکی ڕۆتینی بەشێکی زۆری خانەکانی مێشکت لەناودەبات. هەوڵبدە هه‌میشه‌ شتی نوێ بەمێشکت بدەیت، وەک خوێندەوەی کتێبێکی نوێ، بیرکردنەوە لەشتێکی نوێ. ئەمە لەکاتێکدا کۆمەڵێک یاری وەک شەترەنج و دامە و دۆمینەوە چەندانی تر یارمەتی بەهێز کردنی یادەوریت دەدەن، چونکە جوڵەکان بەردەوام دەگوڕێن، بۆیە وا لەمێشکت دەکات خۆى لەگەڵدا بگونجێنێت.

 

  1. وەرزش بکە

سەڕەڕایی سودەکانی  وەرزشکردن سودێکی تری هەیە لەڕوی بەهێزکردنی یادەوه‌ری و توانای وەبیر هاتنەوەی شتەکان . وەرزشکردن سوڕی خوێن چالاکتر دەکات و وادەکات مێشک خوێنی زیاتری بۆ بچێت، ئەمەش دەبێتە هۆیی ئەوەى مێشکت بتوانێت ڕوداوەکانی ڕابردووی زۆرتر وەبیر بهێتەوە.

 

لێرەدا یەک بابه‌ت ماوە باسی بکەین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ مێشک زانیاریەکان بە دوو جۆر كۆگادەکات یان لەسەر شێوەی قسە و وشە، یانیش لەسەر شێوەی وێنە و شوێن، له‌به‌رئه‌وه‌ هەوڵبدە ئەوشتەی دەتەوێت وەبیرت بێتەوە بە وێنەیەک یان شوێنێکەوە پەیوسە بکەیت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

چۆن یادەوەریت بەهێز دەکەیت؟ Reviewed by Unknown on 4:20:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.