Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پەروەردە ڕونکردنەوەیەکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە..تایبەتە بەسزادانی مامۆستایان

پەروەردە ڕونکردنەوەیەکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە..تایبەتە بەسزادانی مامۆستایان
پەروەردە پەیامێک بڵاودەکاتەوە لەبارەی بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندن و سزادانی مامۆستایان، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانیش ڕونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت، “مامۆستایان پارەیان پێ نییە، ئیتر چۆن سزایان بدەین”، دەشڵێت:”داواکاریەکانی مامۆستایان ڕەوایەو داوای قوتی خۆیان دەکەن”.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ دوی کانونی دوەم پشوەکانی سەری ساڵ کۆتاییھات و دەوامی خوێندنگەکان دەستیپێکردەوە، بەڵام ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی بەھۆی پێنەدانی موچە لەکاتی خۆیداو بەردەوامی پاشەکەوت، بڕیاریانداوە بەردەوامبن لەبایکۆتی دەوام.

لەوبارەیەوە مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئاشکرایکرد، “ماوەی سێ ساڵە کە دەستبەکاربوم بەھیچ شێوەیەک سزای ھیچ مامۆستایەک بەھۆی بایکۆتەوە نەدراوە، ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ئەو مامۆستایانە داوای قوتی خۆیان کردوە”.

وتیشی:”بۆ ئەوەی پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن نەوەستێت و بەردەوامبێت، لەھەوڵداین بۆ بەردەوامیدان بەدابەشکردنی موچەو ھەوڵی ئەوەشدەدەین دەرچەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچە بدۆزینەوە”.

سەبارەت بەوەش ئاخۆ لەئێستادا بایکۆت لەخوێندنگەکان ھەیە یاخود نا، بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەھەندێک شوێن بایکۆت ھەیە بەھۆی ئەوەی ھەندێک مامۆستا دەبێت کرێی گواستنەوە بدات، ئێستاش توانای نییەو پارەی ھاتوچۆ پێ نییە، “ئێمەش ھیچ بڕە پارەیەکمان لەبەردەست نییە بەقەرزیش پێی بدەین، بۆیە ئیتر چۆن بتوانین سزای بدەین”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

پەروەردە ڕونکردنەوەیەکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە..تایبەتە بەسزادانی مامۆستایان Reviewed by Unknown on 5:11:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.