پشوو نەورۆز و وادەی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ دیاریكران
زانكۆی سلێمانی بڕیار لەسەر رۆژمێری ساڵی خوێندنی (2017 – 2018)دەدات و بەگوێرەی رۆژمێرەكەش پشووی نەورۆزو هاوینە دیاریكراوەو تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵیش لە 2ی حوزەیرانی داهاتوو دەستپێدەكات.
بەگوێرەی نووسراوێكی زانكۆی سلێمانی كە لەلایەن دكتۆر رەزا حەسەن حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەوەكالەت واژۆكراوەو وێنەیەكی دەستSNN كەوتووە، بڕیاردراوە بەدانانی رۆژمێری ساڵی خوێندنی(2017-2018) بەپشت بەستن بەڕەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم.
لەرۆژمێرەكەدا پشووی نەورۆزو وادەی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی زانكۆی سلێمانی دیاریكراوە، بەمشێوەیەی خوارەوە.
– پشووی نەورۆز لەرۆژی 17/3/2018ەوە دەستپێدەكات بۆ 22/3/2018.
– تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ لە 2/6/2018ەوە دەستپێدەكات.
– پشووی هاوینە لە 1/7/2018ەوە دەستپێدەكات تاوەكو 31/8/2018.
– تاقیكردنەوەی خولی دووەمیش لەڕۆژی 1/9/2018ەوە دەستپێدەكات.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: