Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ژمارەو مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی ئاشكرا كرا كلیك بكە بزانە چەندە

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ژمارە و مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی ئاشكراكرد كە بڕیارە لەلایەت حكومەتی عێراقەوە مووچەكانیان بۆ رەوانە بكرێت.

ئامانج رەحیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بریتییه‌ له‌ 171 هەزارو 750 مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر، كۆی موچه‌و ده‌رماڵه‌یان به‌بێ پاشه‌كه‌وت بۆ مانگی 1ی ساڵی 2018 ده‌كاته‌ 151 ملیار و 600 ملیۆن دینار.

سەبارەت بە وەزارەتی تەندروستیش روونیكردەوە كە ژمارەیان 49 هەزار و 950 فه‌رمانبه‌ره‌و كۆی موچه‌و ده‌رماڵه‌یان به‌بێ پاشه‌كه‌وت بۆ مانگی 1ی ساڵی 2018 ده‌كاته‌ 49 ملیار و 750 ملیۆن دینار.

ئەوەشیخستەڕوو كە كەمترین رێژەی كەموكورتی لە مووچەی وەزارەتی پەروەردەو تەندروستیدا هەیە.

ئەمڕۆش حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی دوو وەزارەتی خزمەتگوزارین بۆیە بڕیاریانداوە كە رەوانەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەوانەوە دەستپێبكەن.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

ژمارەو مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی ئاشكرا كرا كلیك بكە بزانە چەندە Reviewed by Unknown on 12:46:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.