Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتێکی تایبەت بە کەسانی تەنیا دروستدەکرێت

ماڵپەڕی BBC ی تورکی لە ھەواڵێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لە وڵاتی بەریتانیا وەزارەتێکی تایبەت بۆ ئەو کەسانە دادەمەزرێت کە بە تەنھا ژیان دەبەنەسەر، و لەڕێگەیەوە ھەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکانیان دەدرێت.

 لەو بابەتەدا ئەوە خراوەتەڕوو، بە مەبەستی دامەزراندنی ئەم وەزارەتە ئەنجومەنی پارێزگارانی بەریتانیا دەنگی بە ھەڵبژاردنی وەزیرێکی تەنیا داوە، پێوستە بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆخە و ڕزگاربوون لێی سەرەتا ھەوڵ بۆ زانینی ئەو ڕاستییە بدرێت کە ھۆکاری بە تەنیا مانەوە و ژیانی تەنیایی ئەم کەسانە چییە.

ئاماژە بەوەش کراوە، تا ئێستا ڕوون نییە، ئایا ئەم وەزارەتە پاش تەواو ڕوونبوونەوەی گرفتەکان و چارەسەرکردنیان کۆتایی پێدێت و لەناو لیستی وەزارەتەکانی حکومەتی بەریتانیا دەردەھێنرێت یاخود بەردەوام دەبێت، بەڵام زیاتر لە ٩ ملیۆن ھاوڵاتی لە وڵاتی بەرتانیان بە تەنیا دەژین، ھیچ کەس و ھاوژین و خۆشەویستێکیان نییە.

تەنیایی یەکێکە لە ھۆکارەکان بۆ خۆکوشتن پاش ئەوەی کەسی تەنیا تەواو لە ژیان قوڵدەبێتەوە و بیر لە خۆی دەکاتەوە. هەروەها تەنیایی ھۆکارە بۆ کێشانی جگەرە، و بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە ساڵی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە کەسانی تەنیا لە ڕۆژێکدا ١٥ تا ٢٠ جگەرە دەکێشن.
زیر بارون large



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

وەزارەتێکی تایبەت بە کەسانی تەنیا دروستدەکرێت Reviewed by Unknown on 5:01:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.