Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەرنامەیەکى “ڤایرۆساوی” توانای دزینى نامە و وێنەکانى واتسئەپی هەیە

شارەزایان بەرنامەیەکى ڤایرۆساوییان ئاشکراکردووە کە بە “بەهێز” ناویان بردووە و ڕایانگەیاندووە، دەتوانێت سەرجەم نامە و وێنە و ڤیدیۆکانی ناو بەرنامەى واتسئەپ لە سیستمی ئەندرۆیددا لە ماوەیەکى کەمدا بدزێت.

ماڵپەڕى سکای نیوز بڵاویکردووەتەوە، ئەو بەرنامەیە لە ڕێگەى ڤایرۆسێکەوە کە توشی موبایلە زیرەکەکان دەبێـت چالاک دەبێـت و دەتوانێت سەرجەم زانیاری و داتاکانی موبایلەکە بگوازێتەوە لە ڕێگەى بەرنامەى واتسئەپەوە، بەبێ ئەوەى کەسی خاوەن مۆبایل هەستى پێ بکات.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە دواى توشبوونى موبایلەکان بەم ڤایرۆسە، ئیتر هاککەرەکان بە ئاسانى دەتوانن بێنە ناو موبایلەکانەوە و سەرجەم داتاکان بەرن.

هاوکات فانسین دیاز شارەزا لە بواری ئای تی ڕایگەیاند، لە ئێستادا هاککەرەکانى جیهان هەموو هەوڵەکانیان بۆ ئەوەیە موبایلە کەسییەکان هاک بکەن چونکە دەزانن زۆربەى زانیاری و پاسۆرد و وێنە و نامە کەسییەکان لە موبایلەکاندا هەڵدەگیرێن.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

بەرنامەیەکى “ڤایرۆساوی” توانای دزینى نامە و وێنەکانى واتسئەپی هەیە Reviewed by Unknown on 4:40:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.