Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەشەق عەبادی ناچار كرا مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی تەندروستی هەرێم بنێرێت

بەشەق عەبادی ناچار كرا مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی تەندروستی هەرێم بنێرێت

پەرلەمانتارێکی گۆڕان لە بەغدا رایدەگەیێنێت، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە  فشاری سندووقی نێودەوڵەتیی دراو، مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستیی هەرێمی کوردستان خەرجدەکات.

مەسعود حەیدەر، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: “سندووقی نێودەوڵەتی دراو کە قەرز دەداتە عێراق، ئاماژەی بەوە کردووە کە دەبێت حکومەتی عێراق بەرپرسیارێتی خوێندنی منداڵان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لەئەستۆ بگرێت، بەتایبەتی عێراق خۆی لەڕووی خوێندن و پەروەردەوە کەموکوڕی زۆری هەیە، بۆیە فشاریان کردووەتە سەر عەبادی کە دەبێت مووچە ئەو دوو وەزارتە خەرج بکات”.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی فەرمانبەرانیان رادەستی بەغدا کرد. ئەوکات د. ڤیان جاف، بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، لە بەغدا کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەو لیژنەیە ئەنجامداوە کە لەبارەی وردبینیکردن لە لیستی مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردە پێکهاتووە و لیستی مووچەخۆرانی وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردەیان رادەستی لیژنەکە کردووە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

بەشەق عەبادی ناچار كرا مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی تەندروستی هەرێم بنێرێت Reviewed by Unknown on 11:00:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.