Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئاگادارییەک له‌ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه‌ بۆ سەرجەم زانکۆکانى کوردستان

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاگادارى سەرجەم زانکۆکانى کوردستان دەکات، کە خولی دوەمی پرۆژەی (HOPES) بۆ وەرگرتنی (proposal) دەست پێدەکات.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا، داوا لە سەرجەم زانکۆکان دەکرێت پرۆپۆزەڵەکانیان بۆ ئەم پڕۆژەیە لە ماوەى دیاریکراودا پێشکەش بکەن.

پرۆژەی (HOPES) لە لایەن ڕێکخراوی دادی ئەڵمانی، ئەنجومەنی کەلتوری بەریتانی، ڕێکخراوی کامپس فرانس لە فەڕەنسا و نۆفیک جێبەجێ دەکرێت، پڕۆژەکە بەمەبەستی پشتگیریکردنی دەسپێشخەری داهێنانە لە ئامێرەکانی خوێندن و پڕۆژەى کورت خایەنەکان، پڕۆژەکە بۆ پاڵپشتی ئاوارەکانی سووریا و خەڵکی کەم دەرامەت لە وڵاتە خانەخوێیەکانی میسر، هەرێمى کوردستان، ئوردون، لوبنان، تورکیا و سوریا کە لە لایەن دامەزراوە ناوخۆیەکان جێبەجێ دەکرێت.

لەهەمان کاتدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەرجەم زانکۆکان ئاگادار دەکات، کە ڕێکەوتى 20/ 2/ 2018 دوایین وادەیە بۆ وەرگرتنى پرۆپۆزەڵەکان.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

ئاگادارییەک له‌ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه‌ بۆ سەرجەم زانکۆکانى کوردستان Reviewed by Unknown on 2:09:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.