Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لە سەرتاسەرى هەرێمى کرودستان
تاقیکردنەوەکانى وەرزى یەکەم دەستیان پێ کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتى (٧/١/٢٠١٨)ى زایینى، یەکەم ڕۆژى دەستپێکى تاقیکردنەوەکانى وەرزى یەکەم بوو لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان. لەم تاقیکردنەوانەدا کە بە پێى جیاوازى خشتەى تاقیکردنەوەکان حەوت تا ١١ ڕۆژ دەخایێنن و زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو قوتابی و خوێندکار بەشدارى پڕۆسەکە دەبن.
لە یەکەم ڕۆژى دەستپێکى تاقیکردنەوەکاندا، (د. پشتیوان سادق) وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە هاوڕایی بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى هەولێر، سەردانى چەند هۆڵێکى تاقیکردنەوەکانى کرد، بۆ ئەوەى وردتر و ڕاستەوخۆ و لە نێزیکەوە ئاگادارى چۆنیەتى بەڕێوەچوونى تاقیکردنەوەکانى وەرزی یەکەم و ئامادەکارییەکانى بێت لە قوتابخانەکاندا و بڕیاریشە ڕۆژانە ئەم سەردانانە لە لایەن وەزیرى پەروەردە و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و سەرپەرشتیارانەوە بەردەوام بێت.
وەزیرى پەروەردە سوپاسى مامۆستایان و بەڕێوەبەرانى قوتابخانەکانى کرد کە ماندوونەناسانە ئامادەکارى تەواویان کردووە بۆ پێشوازیکردنى قوتابى و خوێندکاران تا لە فەزایەکى ئارام و شیاو تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام بدەن و هیواى سەرکەوتنى بۆ قوتابیان و خوێندکاران خواستن لە تاقیکردنەوەکان و سەرجەم قۆناغەکانى ژیانیان.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

Reviewed by Unknown on 1:49:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.