دواین قسه‌ی عه‌بادی له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم
حه‌یده‌ر عه‌بادی پابه‌ندبوونی حكومه‌تی عیراق به ره‌وانه‌كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نیشانده‌دات و راشیده‌گه‌یه‌نێت: به‌رپرسانی هه‌رێم جدی نین له پابه‌ندبوون به به‌ڵێنه‌كانیان له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی ده‌ستور و داهاتی نه‌وتی فرۆشراویش ناچێته حیسابی حكومه‌ته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌میانه‌ی كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌یدا، كه ئه‌مڕۆ 9ی كانونی دووه‌می 2018 ئه‌نجامیدا، رایگه‌یاند:” هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی 2017، بڕی 9 ترلیۆن دیناری له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو ده‌ستكه‌وتووه، جگه له داهاتی دیكه كه رانه‌گه‌یاندراوه.
وتیشی: ئه‌و داهاته‌ی له فرۆشتنی نه‌وتی ده‌ستی كه‌وتووه، نه‌خراوه‌ته حیسابی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه.
عه‌بادی جارێكی دیكه پابه‌ندبوونی حكومه‌تی به‌غدای به ره‌وانه‌كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نیشاندا‌و رایگه‌یاند:” موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی راسته‌قینه ده‌نێرین نه‌ك حزبه‌كان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، به‌رپرسانی هه‌رێمیشی به خۆدزینه‌وه له جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانیان تۆمه‌تبار كرد‌و وتی: ئه‌وان جدی نین له پابه‌ندبوون به به‌ڵێنه‌كانیان له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی ده‌ستوری عیراق.
حه‌یده‌ر عه‌بادی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه رێگه ناده‌ن جارێكی تر وڵات وێران بكرێته‌وه.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw

ليست هناك تعليقات: