Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پەروەردەی مەخموور:بەمەراسیمی جۆراو جۆر رۆژی ئاڵا بەرز راگیرا

رۆژی یەکشەممە 2017/12/17 لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە بەڕیوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور، بە ڕێوڕەسمی تایبەت و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، ڕۆژی ئاڵا بەرز ڕاگیراو قوتابیان و مامۆستایان بە لەبەرکردنی جلوبەرگری ئاڵ و واڵای کوردی و هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان و بەڕێوەبردنی چالاکی و نمایشی جۆراوجۆر، ڕێزیان لەو ڕۆژە مێژووییە گرت.

لەم مەراسیمانەدا مامۆستا عباس محمد بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور و ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرپەرشتیارانی پەروەردەی مەخموور بەشداری مەڕاسیمەکەیان کرد و بە ووتار و لێدوانی جیاواز لەسەر گرینگی ئاڵا و مێژووی ئاڵای کوردستان جۆش و خرۆشیان خستە نێو دڵ و دەروونی قوتابیان و مامۆستایان .

دیاریکردنی ئەو رۆژە بەهۆی هەڵکردنی ئەو ئاڵایە بوو لە رۆژی 17/12/1946 لە شاری مەهاباد، کە مانگێک بەر لە ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان، کە لە شاری مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیەندرا .

لە ساڵی 1999، پەرلەمانی کوردستان رۆژی 17ـی کانوونی یەکەم (17ـی 12)ـی هەموو ساڵێکی، وەک رۆژی ئاڵای کوردستان دیاری کرد.

هەروەک لە بڕیارەکەدا هاتووە، ئاڵای کوردستان لاکێشەیە و پانییەکەی دوو لەسەر سێی درێژییەکەیەتی و دابەش کراوە بەسەر سێ لاکێشەی یەکسان.

لاکێشەی سەرەوە رەنگی سوورە و هێمایە بۆ شەهیدانی بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان، لاکێشەی ناوەڕاست سپییە و هێمایە بۆ ئاشتیخوازیی گەلی کوردستان و ئازادیی و لێبووردن، هەروەها لاکێشەی خوارەوە سەوزە و هێمایە بۆ کشتوکاڵ و ژینگەی کوردستان.

خۆرێک، کە بە یاسا دیاری کراوە، لە ناوەڕاستی ئاڵاکەیە و هێمایە بۆ بەردەوامیی ژیان و جەژنی نەورۆز.

بەپێی یاساکە، جگە لەو رەنگ و هێمایانە نابێ هیچ نووسین یان رەنگ و وێنەیەکی دیکە بخرێتە سەر ئاڵای کوردستان.

دەقی بڕیارەکەی پەرلەمانی کوردستان:

یاسای ئاڵا له‌ هه‌رێمی کوردستان
یاسای ئاڵای هەرێمی كوردستان
بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان
بە ناوی گەل
ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عێراق
ژمارەی بڕیار:26
رۆژی بڕیار:11/11/199
((بڕیار))

پشت بەو دەسەڵاتەی كە بە پێی بڕگە (3)ی ماددە (2) لە یاسی ژمارە (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوەو لەسەر ئەو بنەمایەی كە ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عێراق لە دانیشتنی رۆژی 11/11/1999یدا یاساكاری كردووە ، ئەم یاسایەمان دەرهێنا:

یاسای ژمارە ((14)ی ساڵی 1999
یاسای ئاڵای هەرێمی كوردستانی عێراق

ماددە یەكەم:
هەرێمی كوردستانی عێراق ئاڵایەكی دەبێت بە شێوەی لاكێشەیی ، كە پانیەكەی دوو لەسەر سێی درێژیەكەی دەبێت و ، دابەش كراوە لەسەر سێ‌ لاكێشەی ئاسۆیی یەكسان لە درێژی و پانی داو ، پێكهاتەكەی بەم شێوەیەیە:

1-لاكێشەی سەرەوە ڕەنگی سورەو ، هێمای شەهیدانی بزاڤی رزگاری خوازی كوردە.
2-لاكێشەی ناوەراست ڕەنگی سپی دەبێت ، هێمای ئاشتی و ئازادی و دیموكراسی و لێبوردنە (تسامح) ، كە خەڵكی كوردستان ئاواتە خوازیەتی.
3-خۆرێكی زەرد دەكەوێتە ناوەراستی لاكێشە سپییەكەوەو ، چەقەكەی خاڵی یەكتر بڕینی تیرەی لاكێشە سپیەكە دەبێت و ، تیرەی خۆرەكە ئەوەندەی پانایی لاكێشە سپیەكە دەبێت و ، (21) بیست و یەك تیشكی لێوە دەردەچێت بە شێوەی سێگۆشەی دوو لا یەكسان و ، بنكەكانی یەك له‌سەر بیست و یەك لە چێوەی گۆی خۆرەكە دەبێت و ، درێژیشیان بگاتە نیوەی هەردوو لاكێشە سوورو سەوزەكە . خۆرە زەردەكە هێمای بەردەوام بوونی ژیان و زانست و هیوا و ئومێدەو ، (21) بیست و یەك تیشكەكەیش هێمای جەژنی نەورۆزی نەتەوایەتییە ، ڕۆژی بەرخودان و ڕاپەڕین و شۆرش ڕزگاریی دژ بە زوڵم و زۆرو چەوساندنەوە.
4-لاكێشەی خوارەوە ڕەنگی سەوز دەبێت و ، هێمای كشتوكاڵ و سروشت و ژینگەی كوردستان.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

پەروەردەی مەخموور:بەمەراسیمی جۆراو جۆر رۆژی ئاڵا بەرز راگیرا Reviewed by Unknown on 7:22:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.