Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

به‌پێی پرۆژه‌یه‌كى نوێ.. هه‌ركه‌سێك بچێته‌ ژیانى هاوسه‌رییه‌وه‌ به‌شدارى كۆرسێكى هۆشیاریی پێده‌كرێت

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى گه‌یاند، به‌پێی پرۆژه‌یه‌كی نوێ، بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ركه‌سێك بچێته‌ ژیانى هاوسه‌رییه‌وه‌، ده‌بێت به‌شدارى كۆرسێكى هۆشیاریی بكات.

دكتۆر (خاڵس قادر)، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاند: “به‌پێى ناوه‌ڕۆكى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌، كه‌ له‌قۆناغى ئاماده‌كردندایه‌، ئه‌وانه‌ی تازه‌ ده‌چنه‌ نێو ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌، جگه‌ له‌ پشكنینیه‌ پێویسته‌كان، كۆرسێكی هۆشیاری ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی و ئابوری خێزانییان به‌ پێى به‌رنامه‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كرێت”.

هه‌روه‌ها گوتیشى:”پڕۆژه‌كه‌ له‌ شێوه‌ى پڕۆگرامێكى سه‌رتاسه‌ری له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت و داوى ته‌واوبوون و وه‌گرتنى ڕه‌زامه‌ندى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار، ده‌كه‌وێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌”.

 گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاشكراشى كرد، به‌ پێى پلانه‌كه‌، به‌شداربووان له‌ ناوه‌ڕۆكى پڕۆژه‌كه‌ پابه‌ند ده‌كرێن و هۆشدارى و ڕێنمایى تایبه‌تیان به‌ كردار و به‌ڵگه‌ و نموونه‌وه‌ پێده‌گوترێت.

به‌ بڕواى گوته‌بێژه‌كه‌، به‌هۆى ئه‌و پڕژه‌یه‌وه‌، ئه‌و خێزانانه‌ى به‌شدارى ده‌كه‌ن ده‌توانن تاڕاده‌یه‌كى باش بێ گرفت بن و سه‌ركه‌وتووانه‌ ژیان به‌سه‌ر به‌رن و كۆمه‌ڵگه‌ش دوور ده‌بێت له‌ كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و كوشتن و ناكۆكی بوون.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

به‌پێی پرۆژه‌یه‌كى نوێ.. هه‌ركه‌سێك بچێته‌ ژیانى هاوسه‌رییه‌وه‌ به‌شدارى كۆرسێكى هۆشیاریی پێده‌كرێت Reviewed by Xwendga Kurdish on 11:53:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.