به‌م ڕێگایانه كه‌مترین مێگابایتی ئینته‌رنێت به‌كابهێنه
له ئێستادا به‌كارهێنانی سریجی ڕووی له زیادبوون كردووه له‌وانه‌یه تۆش یه‌كێك بیت له به‌كارهێنه‌ری ئه‌م نه‌وه‌ی ئینته‌رنێته،به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كاتێك كار به سری جی ده‌كه‌ین ده‌بینین به شێوه‌یه‌كی خوودكار مێگابایتێكی زۆرمان لێده‌بات به‌ڵام نازانین ئه‌و به‌فیڕۆدانه له‌كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
له‌م بابه‌ته‌دا باس له ١٣ ڕێگه ده‌كه‌ین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنان تا بڕێكی كه‌متر مێگابایت به‌كاربهێنیت.
١- وه‌ستاندنی سیسته‌می Photo Stream
ئه‌م كاره له‌ڕێگه‌ی Settings -> iCloud -> Photos -> My Photo Stream -> On كارا ده‌كرێت و ته‌نها كاتێك كه په‌یوه‌ندیتان به وایه‌رلێس هه‌بێت وێنه‌كانتان ئه‌پلۆد ده‌كات بۆ هه‌ژماری ئایكلاوده‌كانتان به‌ڵام شاره‌زایان ده‌ڵێن زۆركات به به‌كارهێنانی داتاش واته ئینته‌رنێتی سیمكارد ئه‌م كاره به‌رده‌وام ده‌بێت بۆیه واباشتره كاتێك په‌یوه‌ستنین به وای‌فای ئه‌م كرداره بوه‌ستێنن . له ئای ئۆ ئێس ٧ به‌م شێوه‌یه ده‌وه‌ستێنرێت
Settings>Photo and Camera> My Photo Stream >Off
.
2- به‌كارهێنانی ئینته‌رنێتی به‌رنامه‌كان سنوور دار بكه‌ن
له Settings > Cellular ده‌توانیت ته‌واوی ئه‌و به‌رنامانه‌ی پێویستان نیه بوه‌ستێنن تا نه‌توانن داتابه‌كار بهێنن
.
3- نۆتفیكه‌یشنه‌كانتان بوه‌ستێنن
به‌رنامه‌كانی وه‌ك فه‌یسبووك و ڤایبه‌ر … به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام نۆتفیكه‌یشنتان بۆ ده‌نێرن و هه‌ر ئه‌م نۆتفیكه‌یشنانه به‌شێوه‌یه‌كی ئارام زۆرینه‌ی داتاكه‌تان به‌كار ده‌هێنێت و كاتێكی دیاریكراویشی نیه
.
٤- Face Time چاڵه ڕه‌شه‌كه‌ی داتا
له Settings -> Cellular فه‌یستایم بدۆزنه‌وه و ناچالاكی بكه‌ن له‌كاتێكدا كه به داتا په‌یوه‌ست ببن په‌یوه‌ندی ڤیدیۆیتان بۆ نایه‌ت كه زۆرترین ڕێژه‌ی باڵانس ده‌بات
.
٥-Background App Refresh بوه‌ستێنن
یه‌كێك له تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانی ئای یۆ ئێس ئه‌پده‌یت كردنه‌وه‌ی خۆكارانه‌ی به‌رنامه دابه‌زێنراوه‌كانه بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێگه‌یه به‌كار بهێنن
General -> Background App Refresh -> Switch to Off
.
٦-ڕێگه به به‌رنامه‌كان مه‌ده‌ن داتا به‌كار بهێنن
له‌م ڕێگه‌یه‌وه به‌رنامه ناپێویسته‌كان بوه‌ستێنن تا داتا به‌كارنه‌هێنن و خێرای هێڵه‌كانتان كه‌م نه‌بێته‌وه
Settings -> Cellular -> Switch off Apps
.
٧- وه‌رگرتنی خۆكارانه‌ی ئیمه‌یڵ بوه‌ستێنن
ئامێره‌كانتان به‌شێوه‌یه‌كی خۆكار ئیمه‌یله‌كانتان چێك ده‌كات و ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندیه ڕێژه‌یه‌كی زۆری داتا به‌كار ده‌هێنێت بۆ ناچالاك كردنی ئه‌م ڕێگه‌یه به‌كار بهێنن
Settings -> Mail, Contacts, Calendars -> Fetch New data
بڕۆن و به‌شی Push ناچالاك بكه‌ن ڕێگه‌یه‌كی تریش وه‌ستاندنی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لیستی ژماره‌كان و ڕۆژمێره كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆریش هاوكاری باتری ئامێره‌كه ده‌كات بۆ ئه‌م كاره
Settings -> Mail, Contacts, Calendars -> Fetch New Data -> Manually
.
٨- وه‌ستاندنی پاشه‌كه‌وتی زانیاریه‌كانی ICloud
بۆ ئه‌م كاره ئه‌م ڕێگه‌یه به‌كار بهێنن Settings -> iCloud -> Documents and Data و ناچالاكی بكه‌ن هه‌مان شێوه ده‌توانن به‌رنامه‌كانی كه زانیاریه‌كان پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ن بوه‌ستێنرێت له كاتی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌كانی iWork ئامێره‌كانتان به‌شێوه‌یه‌كی خۆكارانه سینكی فایله نوسراوه‌كان ده‌كات كه به دڵنیاییه‌وه ئێوه كارتان پێی نیه.
.
٩-پێش‌گرتن له ئایتونس به زانیاریه‌كانتان
بۆوه‌ستاندنی به‌كارهێنانی ئایتونس له‌ڕیئگه‌ی داتاوه Settings -> iTunes and App Store بڕۆن و Cellular Data بوه‌ستێنن.
.
١٠-وه‌ستاندنی داتا
گه‌ر بڕۆنه Settings -> Cellular Data -> Turn off ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو داتای سیمكارته‌كه‌تان بكوژێننه‌وه
.
١١-توانای داونلۆدی ئۆفلاینی سه‌فاری
Reading List توانایه‌كی نوێیه له سه‌فاریدا و ڕێگه‌ت ده‌دات كه ئه‌و په‌یجانه‌ی كه ده‌ته‌وێت پاشه‌كه‌وت بكه‌یت و كاتێك له‌سه‌فه‌ردایت یاخود په‌یوه‌ست نیت به ئینته‌رنێته‌وه به شیوه‌ی ئۆفلاین بیانخوێنیته‌وه بۆ ئه‌م كاره‌ش Safari -> Open web page you want to read -> Click Share at the page bottom -> Add to Reading List پێویسته و پاشان ئه‌و به‌شه‌ی ده‌تانه‌وێت پاشه‌كه‌وت ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی كه سه‌فاری سود له ئینته‌رنێتی سیمكارته‌كه‌تان وه‌رنه‌گرێت ئه‌م كرداره بكه‌ن
Settings -> Safari -> Use Cellular Data -> Turn off
.
١٢- وه‌ستاندنی Auto Play له فه‌یسبووك
له ئه‌پی فه‌یسبووك له سیسته‌می ئای ئۆ ئێس تایبه‌ت مه‌ندیه‌ك هه‌یه كه ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه به شیوه‌یه‌كی خۆكارانه پله‌ی ده‌بن به م كرداره ده‌توانن ته‌نها كاتێك به وای‌فای په‌یوه‌ستن به‌كاری خۆكارانه پله‌ی بكرێن
Settings -> Facebook -> Settings -> Video -> Auto -play on Wi-Fi only
.
١٣-ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی داتا
به ڕۆشتنه ئه‌م ڕێگه‌یه Settings -> Cellular -> Cellular Data Usage ده‌توانن ڕیژه‌ی به‌كارهێنان له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا ببینن
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post
به‌م ڕێگایانه كه‌مترین مێگابایتی ئینته‌رنێت به‌كابهێنه
Reviewed by Unknown
on
11:53:00 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: