Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

فەرەنسا بڕیارێک لەسەر بەکارهێنانی مۆبایل دەردەکات

حکومەتی فەرەنسا ئامادەکاری بۆ جێبەجێکردنی بڕیارێک دەکات و بەکارهێنانی مۆبایل لەسەر قوتابیان قەدەغە دەکات کاتێک روو لە قوتابخانەکانیان دەکەن.

ماڵپەری روسیا تودەی ئاشکرایکردووە ئەو بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا بەڵێنی ئەوەی بەخەڵکی وڵاتەکەی دابوو کە بەکارهێنانی مۆبایل لەناو قوتابخانەکاندا لەسەر قوتابیان قەدەغە دەکات، چونکە کاریگەری خراپی هەیەو مەترسی لەسەر تەندروستیان دروستدەکات.

وابڕیارە لە یەکی مانگی سێپتەمبەری 2018ەوە لە سەرجەم قوتابخانەکانی فەرەنسا بردنە ژوورەوەی مۆبایل قەدەغە بکرێت، چونکە پێیانوایە قوتابیەکان ناتوانن بەشێوەیەکی رێکخراو مۆبایل بەکاربهێنن و تەندروستی ئەو قوتابییانە تێکدەدات.
سەرەڕای ئەوەی تەواوی بڕیارەکە نیشان نەدراوە، بەڵام هەندێک لایەن سندوق و شوێنی تایبەت بە مۆبایلیان دروستکردووەو ئامادەیان کردووە بۆ هەر قوتابییەک دەچێتە نێو سنووری قوتابخانەکەیەوە مۆبایلەکەی تێدا هەڵبگرێت و دواتر و لەگەڵ کاتی تەواوبوونی دەوامی خوێندندا مۆبایلەکانیان وەردەگرنەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

فەرەنسا بڕیارێک لەسەر بەکارهێنانی مۆبایل دەردەکات Reviewed by Unknown on 3:53:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.