Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

عەتا ئەحمەد: بۆ دابینکردنى مووچەى مامۆستایان لەگەڵ هەرێم و بەغدادیش گفتوگۆ دەکەین

جێگرى سەرۆکى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ ڕێکخراوە ناوخۆییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانى هەرێم لەلایەک و لەگەڵ حکومەتى عێراقیش لەلایەکى ترەوە گفتوگۆ دەکەین بۆ دابینکردنى مووچەى مامۆستایان.

 عەتا ئەحمەد بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، یەکێتى مامۆستایانى کوردستان کۆبووەوە و “تیایدا بڕیارماندا هەرچى زووە لەگەڵ ڕێکخراوە ناوخۆییەکان و ڕێکخراوە جیهانییەکان تایبەت بە پەروەردە گفتوگۆ بکەین لەبارەى ڕەوشى پەروەردە و دابینکردنى مووچەى مامۆستایان بۆ بەردەوامبوونى پرۆسەى پەروەردە”.

هەروەها وتى: “بڕیارى ئەوەشماندا، نوێنەرمان بچێتە بەغداد و لەگەڵ سەرۆک کۆمارى عێراق و نوێنەرانى کورد لە بەغداد و ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق گفتوگۆ بکەین، بۆ ئەوەى مووچەى مامۆستایان دابین بکەن و پرۆسەى پەروەردە ڕانەوەستێت”.

لە بارەى خۆپیشاندانى ١٨ى ئەم مانگەوە کە مامۆستایانى ناڕازى بانگەوازی بۆ دەکەن، جێگرى سەرۆکى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان وتیشى: “ئێمە لەگەڵ هەموو هەوڵێکى مەدەنیداین و پشتگیرى تەواویان دەکەین”.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەگەڵ دەستپێکردنى ئەمساڵى پرۆسەى پەروەردە، بەشێک لە مامۆستایانى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان و ڕاپەڕین وەک ناڕەزایەتى لەبارەى دواکەوتن و سیستمى پاشەکەوتى مووچە بایکۆتى هۆڵەکانى خوێندنیان کرد و دواتریش چوونەوە بۆ هۆڵەکان.

پارساڵیش نزیکەى سێ مانگ بەشێک لە مامۆستایانى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەکانى گەرمیان و ڕاپەڕین بایکۆتى هۆڵەکانى خوێندنیان کرد.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

عەتا ئەحمەد: بۆ دابینکردنى مووچەى مامۆستایان لەگەڵ هەرێم و بەغدادیش گفتوگۆ دەکەین Reviewed by Unknown on 3:53:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.