Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پەروەردەی گشتی هەولێر پەیامێکی توندی بڵاوکردەوە سەبارەت بە هێرش کردنە سەرمامۆستایان

پەروەردەی گشتی هەولێر پەیامێکی توندی بڵاوکردەوە سەبارەت بە هێرش کردنە سەرمامۆستایان

ڕاگەیاندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى هەولێر

بەداخەوە دوێنى چوارشەممە (27/12/2017)، گرژى لە نێوان باوکى قوتابییەک و مامۆستایەک لە قوتابخانەیەکى سەر بە پارێزگاى هەولێر ڕووى دا و لە ئەنجامدا مامۆستایەک بریندار بوو. سەرەڕاى نیگەرانیمان لە ڕووداوێکى لەم چەشنە و هەڵکوتانە سەر مامۆستایانمان، بەخێرایی لە لایەن پەروەردەى دەشتى هەولێرەوە لێژنەیەک پێکهێنراوە و داواش لە پۆلیس کراوە کە لە وردەکارى ڕووداوەکە بکۆڵێتەوە تا لە ڕووى یاساییەوە مافى مامۆستا و حەرمى قوتابخانە پارێزراو بێت.
هەڵبەت ڕووداوێکى وەها بۆ هەر کەس و لایەنێک ڕووبدات جێگەى داخە، بەڵام بە هۆى گەورەیی وەزارەتى پەروەردە لە ڕووى ژمارەى قوتابی و مامۆستا و فەرمانبەرەوە کە خزمەتگوزارى پێشکەش بە دوو ملیۆن کەس دەکات، شتێکى لەم چەشنە و بە درێژایی ساڵێک کارەساتێکى هێندە گەورە نییە میدیاییەک زیاد لە قەبارەى خۆى گەورەترى بکاتەوە و ڕیپۆرتەکە هەڕەمەکییانە و لەبەر هەڵپەى دروستکردنى ڕاپۆرتێک بیرى بچێت لایەنى یەکەمى ڕووداوەکە بدوێنێت و قسەى مامۆستایەکى دیکە بکاتە تەوەرى سەرەکى کە میانجیگەر بووە.
داوا لە دەزگا میدیایی و کەناڵەکانى ڕاگەیاندن دەکەین، لەم دۆخە ناهەموارەى کوردستان و قورسى بارى گوزەرانى مامۆستایان، بە چاوێکى کراوەوە کار بکەن و ئاگادارى شکۆى مامۆستا و قوتابخانەکانمان بن و بە دواى پرسى گەورەتر بگەڕێن کە ئێستا زۆر و زەوەندن.

بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى هەولێر
٢٨/١٢/٢٠١٧



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

پەروەردەی گشتی هەولێر پەیامێکی توندی بڵاوکردەوە سەبارەت بە هێرش کردنە سەرمامۆستایان Reviewed by Unknown on 12:31:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.