Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزیری پەروەردە بایکۆت کێشەکانی مامۆستا چارەسەر ناکات

وەزیری پەروەردە:
بایکۆتى مامۆستایان چارەسەر نییە
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە ڕۆژى ئاڵادا سەردانى پاڕێزگاى سلێمانى کرد و چەندین قوتابخانەى بەسەر کردەوە و دواتر لەگەڵ پەروەدەى گشتى سلێمانى کۆبوونەوە و قسە لەسەر چۆنیەتى و باشتر بەڕێوەچوونى پەروەردە و فێرکردن لە سلێمانى کرا.
دواتر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا، (د. پشتیوان سادق) باسى بایکۆتى مامۆستایانى کرد و گوتى “بایکۆتی مامۆستایان چارەسەر نییە، بە پێچەوانەوە پێویستە چاكسازی زیاتر بكرێت و ئەوەی لە تواناشدا بێت بۆ مامۆستایانی دەكەن”.
وەزیری پەروەردە لە وتەیەکیدا لە مەراسیمی هەڵکردنی ئاڵا لە سلێمانی باسى لەوەش کرد کە “دڵنیا بن وەك وەزیر و وەزارەتی پەروەردە، بەردەوام لە خەمی ئێوەداین. لە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش هەوڵی جددیمان داوە بۆ ئەوەی بەشێك لە ئێش و ئازارەكانتان كەم بكەینەوە، ئەمڕۆ حكومەتی هەرێم بەو قەیرانەدا تێدەپەڕێت و ئێوەش دەزانن كە قەیرانەكان زۆر سەختن، بەڵام مامۆستا خوێندكار و قوتابی فێردەكات كە ئیرادە و سەبری هەبێت، چونكە دڵنیام ئەو بارودۆخە تێپەڕ دەبێت”.
هەر لە بارەی مووچەی مامۆستایانەوە، وەزیری پەروەردە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد “لە ساڵی نوێدا سەرەڕای ئەوەی داهاتەكان زۆر كەمبووەتەوە، بەڵام ئەو داهاتەی كە هەیە نزیكەی ٤٠٠ ملیار دەمێنێتەوە بۆ مووچە، وەزارەتی دارایی و سامانە سروشتییەكان بەڵێنیان داوە مووچەی مەدەنی كە مووچەی مامۆستایانیش دەگرێتەوە، بە شێوەیەكی ڕێکخراوتر لەكاتەكانی دیکە دابەش بكرێت”.
لەبارەی بایکۆتکردنی خوێندنی مامۆستایانەوە وتی، هەوڵەکانیان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی ویەکێتی مامۆستایانی کوردستاندا بەردەوامە، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ مامۆستایان بکەن و پرۆسەی خوێندن لە ناوچەکەدا نەوەستێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

وەزیری پەروەردە بایکۆت کێشەکانی مامۆستا چارەسەر ناکات Reviewed by Unknown on 3:52:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.