Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مامۆستاو خوێندنه‌وه‌ى كتێب

كتێب ئه‌و خه‌رمانه‌‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ یه‌ كه‌ كاسه‌ خاڵییه‌كانى ناخ وبیرى هه‌رخوێنه‌رێكى عاشق به‌خوێندنه‌وه‌ پڕله‌ زانیارى ده‌كات ، ئه‌وهاوڕێ هێمن و بێده‌نگه‌یه‌ كه‌ئاشناى به‌سه‌رهات و ڕووداوه‌كانى ده‌ووربه‌رمان ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ى منه‌تمان به‌سه‌ردا بكات و گیانى خۆبه‌زل زانین به‌سه‌رمادا بسه‌پێنێت ، یان ئه‌و كانییه‌ ڕوون و پاكه‌یه‌ كه‌ هه‌ر خوێنه‌رێك به‌ده‌ست بردن بۆ كردنه‌وه‌ى په‌ڕه‌كانى ده‌توانێنێت په‌رداخێك ئاوى سازگارى ده‌ست كه‌وێت تاكو تینوێتى بێ ئاگابوون له‌پێشكه‌وتنى ڕۆشنبیرى وشارستانیه‌تى گه‌لانى دنیاى پێبشكێنێ …………. .

باسه‌كه‌ى من لێره‌دا تایبه‌ته‌ به‌یه‌كێك له‌چینه‌كانى كۆمه‌ڵگا كه‌ئه‌ویش مامۆستایه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ خۆم مامۆستام زیاتر ئاگادارى ئه‌م چینه‌م تاڕاده‌یه‌ك ده‌زانم چى ده‌گوزه‌رێت.

كاتێك به‌كه‌سێك ده‌وترێت مامۆستا له‌سه‌رده‌مى ئێستا به‌ ماناى ده‌رچووانى په‌یمانگاو زانستگه‌(زانكۆ) دێت كه‌بواره‌كه‌یان له‌ مامۆستایه‌تیدا خۆى ده‌بینێته‌وه‌و بڕوانامه‌ى تێدا به‌ده‌ست هێناوه‌ ده‌بێت شاره‌زاییه‌كى باشى له‌و به‌شه‌دا هه‌بێت كه‌ تێییدا خوێندوێتى بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌و كه‌سه‌ ده‌بێت گرنگى دابێت به‌ خوێندنه‌وه‌ى ده‌ره‌كى كه‌ په‌یوه‌ندى به‌بواره‌كه‌ى خۆیه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌تایبه‌تى له‌قۆناغى په‌یمانگاو زانستگه‌ ده‌بێت زۆرترین كتێبى خوێندبێته‌وه‌ چونكه‌ له‌ه‌م دوو قۆناغه‌ به‌شه‌كان جیا ده‌كرێنه‌وه‌ واته‌ قوتابی ده‌زانێت له‌چ بوارێك ده‌خوێنێت هه‌مومان ده‌زانین خوێندنى په‌یمانگاو زانستگه‌ ئه‌گه‌ر هه‌وڵ وماندووبونى قوتابییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵدا نه‌بێت و زانیارى ده‌ره‌وه‌ى پڕۆگرام له‌ڕێگه‌ى خوێندنه‌وه‌ى كتێبه‌وه‌ ده‌ست نه‌خات سبه‌ینێ بوو به‌مامۆستا زانیارییه‌كى ئه‌وتۆى پێنابێت كه‌وانه‌كه‌ى پێ ده‌وڵه‌مه‌ندبكات واته‌ وه‌كو قوتابییه‌كه‌ وانه‌كه‌ ده‌خوێنێنه‌وه‌و له‌ پۆله‌كانى قوتابخانه‌بۆ قوتابیانى باس ده‌كات.

به‌داخه‌وه‌ له‌ناومامۆستایانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا كه‌من ئه‌ومامۆستایانه‌ى كه‌ له‌ماڵه‌وه‌ كتێبخانه‌یه‌كى خنجیلانه‌یان هه‌بێت بۆ خۆرۆشنبیركردنى خۆیان وسود گه‌یاندن به‌خه‌ڵكانى تریش له‌ڕێگه‌ى به‌خشینه‌وه‌ى زانیارییه‌كانیانه‌وه‌،ئه‌گه‌ر پرسیارله‌هه‌ندێ مامۆستا بكه‌ى به‌ده‌ر له‌كتێبى پڕۆگرامى خوێندنى وانه‌كه‌ى ناتوانێت وه‌ڵامت بداته‌وه‌ پێتده‌ڵێت له‌ كتێبى پڕۆگرام باس نه‌كراوه‌ پێویست ناكات منیش بیزانم ، بۆنمونه‌ بپرسى له‌مامۆستایه‌كى كوردى شیعرێكى(نالى یان مه‌حوى)ت بۆلێك بداته‌وه‌ گه‌ر له‌كتێبى پرۆگرام ئه‌وشیعره‌ی نه‌بێت بێگومان به‌ نایزانێت ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ بۆمامۆستایانى(ئینگلیزى،جوگرافیا،مێژوو،ئابوورى،عربى،وانه‌ زانستییه‌كان)به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆهه‌ندێك مامۆستایى به‌ڕێز.

پێویسته‌ مامۆستا ئه‌وه‌ بزانێت كه‌قوتابى وخوێندكار ئه‌وه ‌نازانن كه‌مامۆستا تایبه‌تمه‌ندى له‌بوارێكدا هه‌یه‌ قوتابى واده‌زانێت كه‌ ووتت مامۆستا ده‌بێت هه‌مووشتێك بزانێت بۆیه‌ پرسیار ده‌كات له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێك جار پرسیاره‌كانیشى گشتگیربن لێره‌دا مامۆستا زانیارى نه‌بێت توڕه‌ ده‌بێت چونكه‌ پێى نه‌نگییه‌ بڵێت نازانم وا بیر ده‌كاته‌وه‌ قوتابییه‌كه‌ زانیارییه‌كانى هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ش له‌كه‌مى ڕۆشنبیرى مامۆستاكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت چونكه‌ له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ ئیشى سه‌رپه‌رشتیاره‌ كه‌ هه‌ڵسنگاندن بۆ مامۆستا ده‌كات له‌گه‌ڵ رێزمدا.

به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك مامۆستا هه‌یه‌ له‌ژوورى وانه‌ ووتنه‌وه‌ مه‌لزه‌مه‌یه‌كى به‌ده‌سته‌وه‌ گرتووه‌ وه‌كو په‌ڕاوێك كه‌ وێنه‌یه‌كى تێدا دروست كرابێت سه‌یرى ده‌كات هه‌مان وێنه‌ دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌مه‌لزه‌مه‌كه‌دا هه‌یه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى نمونه‌یه‌ك شی بكاته‌وه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى مه‌لزه‌مه‌كه‌ ئه‌مه‌یه ‌ئه‌نجامى پشتگوێخستنى خوێندن خوێندنه‌وه‌وخۆماندوو كردن له‌په‌یمانگه‌و زانستگه‌(زانكۆ) كه‌ ده‌یبینین.

بۆئه‌وه‌ى مامۆستا رۆشنبیرێكى خاوه‌ن زانیارى سه‌رده‌میانه‌بێت كه‌سود بۆ كۆمه‌ڵگه‌وقوتابیان وخوێندكاران هه‌بێت ده‌بێت ئه‌مخاڵانه‌ ڕه‌چاوبكات:-

1. بایه‌خدان به‌كڕینى دوو تا سێ كتێب له‌ مانگێكدا وپاراستنى كتێبه‌كان له‌كتێبخانه‌یه‌ك با بچوكیش بێت.

2. خوێندنه‌وه‌ى كتێبێك به‌لایه‌نى كه‌م له‌مانگێكدا.

3. سه‌یر كردنى سایته‌كانى ئینته‌رنیت ئاگاداربوون له‌زانستى نوێ وسه‌رده‌مییانه‌.
4. به‌شداریكردن له‌كۆڕو سیمنارو ئاڵوگۆڕكردنى زانیارى له‌گه‌ڵ كه‌سانى تردا.

5. به‌شدارى كردن له‌چاره‌سه‌كردنى گیروگرفته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وبه‌هێزكردنى تواناو ئه‌زمونه‌كانى



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

مامۆستاو خوێندنه‌وه‌ى كتێب Reviewed by Xwendga Kurdish on 3:01:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.