Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

با ئاوڕێک بۆ دواوە،هەنگاوێک بێ بۆ پێشەوە ..!

لەپێشوازی ساڵی نوێدا

عباس محمد بەرزنجی

بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور

بەر لەهەموو شت سەری ساڵی نوێی زایینی 2018، له خانەوادەی  سەربەرزی شەهیدانی كوردستان و هەموو ئەوانەی لەپێناوی ئەم خاک و نیشتیمانە قوربانیانداوە، لەناویشیاندا بریندار و کەمئەندامان ،دواتریش لە سەرجەم ماموستایان و قوتابیان و خوێندكاران و فەرمانبەران پیرۆز دەکەم کە ئەوانیش بە ئیرادە و خۆڕاگری و دڵسۆزییان سەلماندیان کە پێشمەرگەیەکی وونن لە ناوەندەکانی خوێندن و ماڵ و شار و گوندەکانی خۆیان ،بەهیوای ساڵی نوێ سالی کۆتایهێنان بە ناخۆشی و بەختەوەری سەرجەم چین و توێژەکانی کوردستان بێت .

ساڵی ٢٠١٧ مان بەڕێکرد ،بەداخەوە ئەوەی رووداو و کارەسات و ماڵوێرانی ناخۆش و جەرگبڕ بوو لەسەر ئەو گۆی زەوییە لەسەرمان تاقیکرایەوە و چەشتمان،بێگومان ئەوانەش لەخۆڕا رووینەدا دەرئەنجام و دەرهاوێشتەی پەرتەوازەیی و ناتەبایی و سازش نەکردنمان بوو لەنێو ماڵی خۆمان،کە هەموو مرۆڤێکی واقیعبین دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگرێت و نادیدەی نەکات بۆئەوەی لە داهاتوو و لە ساڵی نوێ و لەهەنگای نوێ نەک ئەم کارەسات و ماڵوێرانیانە دووبارە نەبێتەوە بە پێجەوانەوە بازێکی گەورە بدەین بەسەر کۆی شوێنەوارە ناخۆش و کارەساتبارەکانی کۆمەڵگای کوردستان، چونکە تا ئاورێک لەدواوە نەدەینەوە ناتوانین هەنگاوێکی باش بەرەو پیشەوە بچین ..!
ساڵی ٢٠١٧ ، دەرس و تەجروبەیەکی باشی دا بە ئێمە،پێمانیگوت ئێمە خەڵکی کوردستان جگە لە خۆمان پشت و پەنا و دۆستی راستەقینەمان نیە ،ئەوە تەنها مامۆستایان و پارێزەران و گەنجان و لاوان و پێشمەرگە بوون جەسورانە ڕووبەڕووی ماڵویرانیەک بوونەوە کە خەریک بوو دەسکەوتی دەیان ساڵ بەهەدەر بڕوات ،بۆیە دەبێت جارێکیتر ووردتر،جدیتر، بیر لە دارشتنی پلان و ستراتیژێکی پەروەردەیی بکەینەوە بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی دڵسۆز بە خاک و نیشتیمان و پڕ لە هۆشیاری و زانست و مەعریفە، چونکە ئەوە تەنها ئەوان بوون چەقۆکەیان لەسەر گەردنمان لابرد ..!

٢٠١٧،پێمانیگووت سەروەت و سامان و بۆڕی نەوت و دۆستی بێگانە زامنی هیچ شتێکمان نیە ،بەڵکو تەنها نەوەکانمان لە ناوەندەکانی خوێندن و زانست پەروەران سامانی ئەو وڵآتەن و زامنی پاراستنی دەسکەوتەکانن و بەرەوپێشچونیەتی ،بۆیە هەرچیمان کردووە دەبێ تواناکانمان چەند بەرامبەر بکەینەوە بۆ خزمەتکردن بەو نەوە قارەمان و خۆراگر و نیشتیمان پەروەرە ،پێش هەموو شتێکیش هێنانەکایەی سیستەمێکی یەکسان و دادپەروەر و عەدالەتی کۆمەڵایەتی بکەینە سەر مەشقی کارەکانمان ،ئەزموونی رابردووی دەیان ووڵات ئەوەمان پێدەڵیت ئەوە تەنها یەکسانی و عەدالەتی کۆمەڵایەتیە دەتوانی دڵسۆزی و گیانفیدایی لەنێو تەواوی چین و توێژەکان دورست بکات و خاک و نیشتیمان و دەسکەوتەکان بپاریزێ .
سوود وەرگرتن لە مێژوو و رابردوی خۆمان یەکێکە لە کارە هەرە لە پێشینەیەکانمان لە ساڵی نوێدا ،چونکە ئەگەر سوود لەو رابردووە وەرنەگرین ،ناتوانین ئەو شوێنەوارە پڕ لە برینەی لەسەر جەستەی کۆمەڵگا کەلەکە بووە سارێژ بکەین ، هەمیش ئەو جەستەیەش بەرگەی برینیتر ناگرێت ..!

پرسیارە جەوهەریەکان ئەوەیە ، بۆچی مێژوو و رابردووی ئێمە پڕیەتی لەکارەسات و ماڵویرانی و رووداوی جەرگبڕ ؟! بۆچی ئەم مێژووە ناخۆشە هەمیشە دووبارە دەبێتەوە ؟! ئایان مامۆستای باش نەبووینە بۆ قوتابیەکان یان قوتابیەکانمان گوێگری باش نەبوونە یان پرۆگرامەکان و کتێبەکان خۆمان داماننەڕشتووە ؟!
کاتی ئەوە هاتووە کار لەسەر خاڵە لاوازکان بکەین و بەشێوەیەکی زانستی و واقعی و بەگیانێکی دڵسۆزانە و بێ لەبەرجاوگرتنی بەرژەوەندی کەسی و دەست لەسەر برینەکان دابنێین،ئەو کۆمەڵگایە ماندووە و بەرگەی ئەو هەموو نەهامەتیە ناگرێت و با لەساڵیکی نوێ نەبینە شاهیدی لەخوێن هەڵکیشانی ئەو هەموو گەنجە جوانە .

جارێکیتر ساڵی نوێی ٢٠١٨ لەتەواوی پەروەردەکار و مامۆستا و قوتابیان و فەرمانبەران پیرۆز دەکەم ،ئێمەش لەبەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور بە پلان و بەرنامەیەکی تۆکمەتر، ووردتر بەردەوام دەبین بۆ خزمەتی ئەو کۆمەڵگایە تاکو بە زووترین کات ئەو ئاسەوارە ناخۆشانە لەسەر ئەو جەستە ماندووە نەهێڵین و نەوەیەک لە دکتۆر و مامۆستا و ئەندازیار و پارێزەر ببەخشینە کۆمەڵگا.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

با ئاوڕێک بۆ دواوە،هەنگاوێک بێ بۆ پێشەوە ..! Reviewed by Unknown on 12:36:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.