Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

قژی سپی پیاوان پەیوەندی بە سەرکەوتنی ژیانی هاوسەرگیرییەوە چییە؟

ڕەنگە سیفەتەکانی پیاوی نمونەیی بۆ هاوسەرگیریکردن لە کەسێکەوە بۆ کەسێکیتر بگۆڕێت، بەڵام بەپێی ووتەی شارەزایانی بواری خێزانی و کۆمەڵایەتی ئەو پیاوانەی ڕەنگی قژیان سپییە یان سپی وڕەشە بە پیاوانی نمونەیی دادەنرێن لە پەیوەندی هاوسەرگیریدا بۆ نمونە وەکو کەسایەتی (جۆرج کلۆنی).

ماڵپەری (یاسمینا) ئاماژەی بەوە کردووە، کۆمەڵێک لە کەسانی شارەزا لە بواری پەیوەندی خێزانی لێکۆڵینەوەیەکیان لەگەڵ ٤٥٠٠ ئافرەتدا ئەنجامداوە، دەرکەوتووە لە ٨٨%ی ئافرەتان پێیان وابووە ئەو پیاوانەی کە خاوەنی قژی سپین بۆ ژیانی هاوسەرگیری باشترن لەچاو پیاوانی تردا کە ئەو سیفەتەیان نییە.

هەر بەپێی هەواڵەکە توێژەران ئەو هۆکارانەیان خستۆتەڕوو کە بۆچی ئەو پیاوانەی قژیان سپییە باشترن بۆ ژیانی هاوسەرگیری. ئافرەتان لەبەر ئەم هۆکارانە ئەو پیاوانەی کە قژیان سپییە بە باشتر دەزانن بۆ ژیانی هاوسەرگیری:

١. کەسانی پێگەیشتون توانای هەڵگرتنی بەرپرسیارێتییان هەیە.

٢. سەرنجڕاکێشن و خاوەنی جەستە و ڕوخسارێکی جوانن.

٣. کەسانی دانان، ئاگاداری گۆڕانکاری و باردودۆخەکانی ژیانی خۆی و دەوروبەرەکەیەتی و دەزانێت بۆ هەر بارودۆخێک چۆن ڕەفتار بکات.

٤. ڕەفتاریان جوان و پەسەندە لەلایەن ئافرەتانەوە، چونکە دەزانن چۆن لە ئافرەت تێبگەن و ڕەفتاریان لەگەڵ بکەن، جگە لەوە توانای بەخێوکردن و بەڕێوەبردنی ماڵیان هەیە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

قژی سپی پیاوان پەیوەندی بە سەرکەوتنی ژیانی هاوسەرگیرییەوە چییە؟ Reviewed by Unknown on 11:53:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.