Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

توێژەرانی زانكۆی‌ (برادفۆرد) ی بەریتانی/هاوسەرگیری لەگەڵ ئامۆزاكانتان مەكەن

هاوسەرگیری‌ لەگەڵ ئامۆزا مەترسی‌ هەیە‌

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی‌ (ئیندیپێند) توێژەرانی زانكۆی‌ (برادفۆرد) لە بەریتانی گەشتنە ئەو دەرئەنجامەی‌، هاوسەرگیری‌ نێوان ئامۆزاكان دوو ئەوەندە مەترسی لەدایكبوونی منداڵ بەكێشە تەندروستییەكانەوە زیاددەكات. نزیكەی‌ 11 هەزار منداڵ توێژینەوەیان لەسەركراوە، كەلەو ژمارەیەش 2 هەزاریان ئەو منداڵانەن كەدایك‌و باوكیان ئامۆزان، بەپێی دەرئەنجامەكانیش سێ یەكی ئەو منداڵانە كەموكورتی بیركردنەوە‌و توانای‌ مێشكیان بەڕێژەی‌ لەسەدا 6 زیاتر بووە. هەروەها دەركەوتووە هاوسەرگیری‌ نێوان كەسانی نزیكیش مەترسی تەندروستی زیاددەكات. بەشێوەیەكی گشتی، ناوەندی‌ تەندروستی گشتی بەریتانی هۆكاری‌ زۆربوونی گرفتی تەندروستی نێو خێزانە بەڕەگەز پاكستانییەكانی، ئەو وڵاتە بۆ هاوسەرگیری‌ نێوان ئامۆزاو كەسە نزیكەكان دەگێڕێتەوە. پرۆفیسۆر، نەیل سمۆڵ، سەرۆكی تیمی توێژینەوەكە دەڵێت: ” تەنها منداڵان دەبنە قوربانی ئەم جۆرە لەهاوسەرگیری‌، كەهەندێكیان چارەسەریان هەیە‌و هیوادارم ئەوانی دیكەش چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

توێژەرانی زانكۆی‌ (برادفۆرد) ی بەریتانی/هاوسەرگیری لەگەڵ ئامۆزاكانتان مەكەن Reviewed by Unknown on 9:30:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.