Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەشێك لە کلتور و نەریتە جیاوازەکانی وڵاتانی جیهان بزانە

خو و نەریتە جیاوازەکان لە هەر کۆمەڵگایەکدا جیاوازە و هەر هۆزێك جۆرێك کلتور و ڕۆشنبیری تایبەت بە خۆی هەیە، لە جیهاندا کۆمەڵێك نەریت هەن لە هەندێکی کۆمەڵگاکاندا کە بەهۆی زۆری جیاوازییانەوە بوون بە باس و جێگای سەرنج.

 ماڵپەڕی ” teoti-تیۆتی” لە بابەتێکدا کۆمەڵێك لە سەیرترین خو و نەریتەکانی جیهانی خستووەتەڕوو کە ڕەنگە زۆر کەس هیچی لەبارەیانەوە نەزانیبێت، بەم جۆرە:

ژیان لەگەڵ مردوودا لە ئیندۆنیزیا:

 لە ئیندۆنیزیا پاش مردنی یەکێك لە خێزانەکەیان، تەرمەکەی بۆ ماوەی چەند مانگێك لە ماڵەکەیاندا دەهێڵنەوە و دواتر دەینێژن، لە یەکێك لە ژوورەکانی ماڵەکەیاندا دەهێڵدرێتەوە.

بڕینی پەنجەی ئافرەتان لە ئیندۆنیزیا:

لە هۆزی دانی لە ئیندۆنیزیا ئافرەتان ناچار دەکرێن لەگەڵ مردنی یەکێك لە خانەوادەکەیان بەشێك لە پەنجەکانیان ببڕن، ئەوەش لەڕێگای بەستنی دەستەکان بە توندی تا سڕ دەبێت دواتر بەشێکی لێدەبڕن و ئینجا دەیسوتێنن بۆ ئەوەی یەك بگرێتەوە.

شکاندنی قاپ لە شەوی هاوسەرگیری لە ئەڵمانیا:

لە ئەڵمانیا دابونەریتی شکاندنی قاپ هەیە لە ئاهەنگی هاوسەرگیریدا بە جۆرێك شەوی ئاهەنگەکە هەموو دەفر و ئاوێنەکانی ماڵی هەردوو هاوسەرەکە دەشکێندرێت و ناچاردەکرێن بوك و زاوا خۆیان پاکی بکەنەوە بۆ ئەوەی سەرەتایەك بێت بۆ ژیانیان.

خواردنی شۆربای مردوو لە ئەمازۆن:

یەکێك لە هۆزەکانی ناو دارستانەکانی ئەمازۆن کە بە یانومامو ناسراون پاش مردنی کەسێك لە هۆزەکەیان هەڵدەستن بە پێچانەوەی لاشەی ئەو کەسە لە گەڵای دار بۆ ئەوەی مێروو لێی بدات پاش ٤٥ ڕۆژ پاشماوەکانی لاشەکە کۆدەکەوە و دەیهاڕن و تێکەڵ بە شۆربای مۆزی دەکەن، هەموو ئەندامانی هۆزەکە ئەم شۆربایە دەخۆنەوە بە بڕوای خۆیان بەم جۆرە مردووەکە دەچێتە بەهەشتەوە.

ڕێگریکردن  لە خۆشۆردنی هاوسەران پێش هاوسەرگیری لە مالیزیا:

لە ناوچەی بورنیوی باکوری مالیزیا کلتورێك هەیە کە ڕێگە بە هاوسەران نادات سێ ڕۆژ پێش ئاهەنگی هاوسەرگیری خۆیان بشۆن و بە بڕوای خۆیان بەم جۆرە تەمەنیان دریژ دەبێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

بەشێك لە کلتور و نەریتە جیاوازەکانی وڵاتانی جیهان بزانە Reviewed by Unknown on 3:41:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.