بۆچی یابان ئاوا پێشكه‌وتووه؟
بۆچی یابان ئاوا پێشكه‌وتووه؟
1ـ له‌یابان وانه‌یه‌ك ده‌خوێندرێت له پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تیه‌وه تا پۆلی شه‌شه‌می بنه‌ره‌تی به‌ناوی(ڕێگاكان به‌ره‌و ئه‌خلاق) كه تیایدا خوێندكار فێری ئه‌خلاق و چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا ده‌كرێت!
2 ــ له یابان له‌پۆلی(1 تا 9 ی بنه‌ڕه‌تی) كه‌وتن (ڕاسب بوون) نیه،مه‌به‌ستیش له‌م كاره ئه‌وه‌یه كه منداڵه‌كانیان به‌باشی په‌روه‌رده بكرێن وكه‌سایه‌تیان بۆ دروست بكرێت نه‌ك هه‌ر فێر بكرێن و هیچی تر!
3ــ یابانیه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندترین نه‌ته‌وه‌ی جیهانن،به‌ڵام تائێستا خزمه‌تكار(خادم)یان نیه،دایك وباوك و منداڵه‌كانیان به‌رپرسی یه‌كه‌می ماڵه‌وه‌ن.
4 ــ منداڵانی یابان هه‌موو ڕۆژی قوتابخانه‌كانیان پاك ده‌كه‌نه‌وه به‌هاوكاری مامۆستاكانیان بۆماوه‌ی چاره‌كه سه‌عاتێك،كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی نه‌وه‌یه‌كی پاك وخاوێن و خۆبه‌كه‌مزان(متواضع)
5 ــمنداڵانی یابان هه‌موو ڕۆژێ ددانه‌كانیان هه‌ر له‌قوتابخانه دوای نان خواردن ده‌شۆن،به‌مه‌ش هه‌ر له‌زوه‌وه فێری ئه‌وه ده‌بن كه پارێزگاری له‌ته‌ندروستیان بكه‌ن.
6 ــ به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگاكان هه‌مان خواردنی خوێندكاره‌كان ده‌خۆن پێش نیوسه‌عات له خوێندكاران،بۆ دڵنیابوون له سه‌لامه‌تی خواردنه‌كه،چونكه ئه‌وان بڕوایان وایه كه خوێندكاران داهاتووی یابانن و ده‌بێت پارێزگاریان لێ بكرێت!
7 ــ له یابان به پاككه‌ره‌وه‌ی سه‌رشه‌قام(كه‌ناس) ده‌وترێت “ئه‌ندازیاری ته‌ندروستی”،هه‌روه‌ها مووچه‌یه‌كی(5000 تا 8000)دۆلاریان پێده‌درێت هه‌موو مانگێك،هه‌روه‌ها هه‌موو پاككه‌ره‌وه‌كان به چه‌ندین تاقیكردنه‌وه‌ی زاره‌كی و پڕاكتیكیدا تاقیده‌كرێنه‌وه پێش دامه‌زراندنیان!
8 ــ كه‌س بۆی نیه مۆبایل و ته‌له‌فۆن به‌كاربێنێت له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ر وخواردنگه‌و شوێنه‌داخراوه‌كان! هه‌روه‌ها مۆبایل خستنه‌سه‌ر باری بێده‌نگی(صامت) یه‌كێكه له به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان له‌یابان!
9 ــ ئه‌گه‌ر بچیته خواردنگه‌یه‌ك له‌یابان،ده‌بینیت هه‌موويان ته‌نها به‌شی ئه‌وه‌نده خواردن ده‌كڕن كه ده‌یخۆن،واته كه‌س له‌دوای خۆی خواردنی زیاده له قاپه‌كاندا به‌جێ ناهێڵێت!!
10_ تێكڕای دواكه‌وتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌یابان ساڵانه ( 7 ) چركه‌یه!! چونكه ئه‌وان گه‌لێكن نرخی كات ده‌زانن! گرنگی زۆر به ده‌قه‌و به‌چركه‌ش ده‌ده‌ن!
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post

ليست هناك تعليقات: