پەروەردە لەسەر وەرگرتنی پارە لە قوتابیان دێتە دەنگ
پەروەردەی قەزای مەخمور روونكردنەوە لەسەر وەرگرتنی پارە لە خوێندكارانی چەند خوێندنگەیەك بەناوی دابینكردنی موچەی مامۆستایانی وانەبێژ، دەدات و بەرپرسێكی یەكێتیش رایدەگەیەنێت: وەگرتنی پارەكە بە زۆرەملێیەو خوێندنگەكانیش دەكەونە ناوچەكانی ژێر دەستی پارتی.
دوای ئەوەی SNN بڵاویكردەوە كە لەچەند خوێندنگەیەكی سنووری ناحیەی گوێڕی-ی سەر بە قەزای مەخمور، بەناوی دابینكردنی موچەی مامۆساتیانی وانەبێژ، پارە لە خوێندكاران وەردەگیرێت، عەباس بەرزنجی بەڕێوەبەری پەروەردەی مەخمورن لە لێدوانێكدا بۆ SNN، ڕەتیكردەوە ئەو خوێندنگانە پەیوەندیان بەپەروەردەی مەخمورەوە هەبێت و وتی:” ئەو شوێنانەی پارەی تێدا كۆدەكرێتەوە، سەر بەحكومەتی عیراقین و لەژێر دەسەڵاتی پەروەردەی كوردی-دا نین”.
لەوبارەیەوە، ئەحمەد زاگە لێپرسراوی كۆمیتەی گوێڕی یەكێتی، بە SNNی ڕاگەیاند: لەگوندەكانی ئەبوجەردا، هەوێرا، مەجێبە، شلێع و چەند گوندێكی تری سنووری ناحیەی گوێڕ، مانگانە پێنج هەزار دینار لە هەر خوێندكارێكی سەرەتایی و 15 هەزار دیناریش لە هەر خوێندكارێكی ئامادەیی وەردەگیرێت.
ئەحمەد زاگە رەتیشیكردەوە ئەو خوێندنگایانە سەر بە حكومەتی عیراق بن و ئاشكرایكرد كە دەكەونە نێوان (هەولێر – گوێڕ)ەوەو لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی پێشمەرگەدان”.
ئەو بەپرسەی یەكێتی رەتیكردەوە پارە بە ئارەزوومەندانە لە خوێندكاران وەربگیرێت، رایگەیاند:” پەروەردە كەسوكاری خوێندكارانی ئەو گوندانەی ناچاركردووە بەپێدانی پارەكەو بە غەدر لێیان وەردەگیرێت”.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw

ليست هناك تعليقات: