پشووی ڕۆژانی شەممە بۆ وەرزی دووەمی خوێندنیش بەردەوام دەبێت واتا هەڵناوەشێتەوە
وەزیری پەروەردە رەزامەندی لەسەر بەردەوامبوونی پشووی شەممە دەدات، سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانیش رایدەگەیەنێت: پشووی شەممە بۆ وەرزی یەکەم و دووەم بەردەوام دەبێت و وەزیری پەروەردەش داواکاری یەکێتی مامۆستایانی رەتنەکردەوە.
دڵشاد مەجید سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە SNNی راگەیاند: لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایان کە وەزیری پەروەردەش ئامادەیبوو، یەکێتی مامۆستایان داوایکرد پشووی رۆژانی شەممە بۆ وەرزی یەکەم و دووەم بەردەوام بێت.
وتیشی: “وەزیری پەروەردە داواکاری یەکێتی مامۆستایانی رەتنەکردەوە”.
سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند: ئەگەر پاشەکەوتی موچە بەردەوام بێت، ناتوانرێت زۆر لەمامۆستایان بکرێت رۆژانی شەممە دەوام بکەن، بۆیە پشووی شەممە بۆ وەرزی یەکەم و دووەمیش بەردەوام دەبێت.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
پشووی ڕۆژانی شەممە بۆ وەرزی دووەمی خوێندنیش بەردەوام دەبێت واتا هەڵناوەشێتەوە
Reviewed by Unknown
on
8:17:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: