Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزیری پەروەردە/پیلانگێڕییەکە سەرناکەوێ مافەکانى خەڵک سەر دەکەوێ

پیلانگێڕییەکە سەرناکەوێ
مافەکانى خەڵک سەر دەکەوێ
١. مافى خەڵک لە مووچە و ژیان، ئەرکى حکومەتە و داواکارى مامۆستایان و فەرمانبەران بە شێوەى مەدەنى یاساییە.
٢. ئەوەى لە کوردستان دەگوزەریێت لە ڕووى دارایی و ئەمنییەوە چۆنە:
کوردستان ٩٢ ساڵە لەگەڵ حکومەتە یەک لە دواى یەکەکانەى عێراق گرفتى هەیە و هەوڵی لەنێوبردنى کورد دەدرێت، بۆیە کوردیش هەست بە شەریکى فیعلى عێراق ناکات، دەنا ئەگەر هەستى پێ کردبایە هیچ گرفت نەدەما، بۆیە بە پێچەوانەى هەندێک بانگەشەوە کێشەکان بەرهەمى ڕیفراندۆم نین، بەڵکو پەیوەندى بەوەوە هەیە کە نە بۆ خۆمان و نە منداڵەکانى کوردستان ئایندەمان دیار نییە، تەنیا سەربەخۆبوون لە کۆڵى ئەم گرفتە ٩٢ ساڵیەمان دەکاتەوە، بۆیە گوومان نییە کە حکومەتى ئێستاى عێراق بۆى بکرێت لە زەمانى بەعس خراپترمان بەسەر دێنێت.
٣. ئەم کابینەیەى حکومەت جگە لە گۆڕان هەموو حزبەکانى تێدا شەریکن، گۆڕانیش بە ئەسەرى ڕەجعى و بەداخەوە لە ڕابردوودا هەر شتێکى نەرێنى هەبووبێت لە خانەنشینى و فەرمانبەر دامەزراندن و زەوى دابەشکردن و هەندێ ئیمتیازاتى دیکە، یەک حزب و لایەن نییە لێى بێبەش بێ و هەر یەکەو بە پێى قەبارەى خۆى پشکى تێدا هەیە (جا لە حزبێک بۆ حزبێکى تر جیاوازە لە ڕووى ڕێژەییەوە).
٤. (٢٤%)ى دانیشتوانى کوردستان فەرمانبەرن، ئەمەیش وێنەى لە کەم وڵاتى دونیادا دەبینرێت. ئێستا قەیرانى داراییە و داهاتەکانیش بە پێى ڕاپۆرتى دارایی و سامانە سرووشتییەکان مانگانە نزیکەى (٦٠٠) ملیار دینارە کە نزیکەى (٢٠٠) ملیارى بۆ مافى کۆمپانیاکانى نەوت و قەرزەکانى هەرێم دەڕوات و ئەویترى بۆ مووچەیە، ئێمە پێویستە چاکسازى گەورە بکەین تا پشت بە خۆمان ببەستینەوە و چیتر دەست لەبەر عەبادى پان نەکەینەوە، با ئەوەشمان لەبەر چاو بێت کە جگە لەم سێ ساڵە نەبێت دەنا ماوەى نزیک بە بیست ساڵە دۆخى ئابوورى هەرێم لە بەغدا باشتر بووە.
٥. پێش دوو ڕۆژ، بەندە لە شارى سلێمانى بووم و لەگەڵ بەڕێز پارێزگار و بەرپرسان کۆ بووینەوە و لەوێ باسى ئەوەم کرد کە لە ئایندە ڕوودەدات، حەق نییە لەم هەموو هەڕەشانەى لەسەر ئایندە هەیە، دووبارە بکەوینەوە دۆخێکى خراپتر و وەک ساڵانى ڕابردوو دووبارە بێتەوە، بەڵام بەڕاستى ئەوەى لەم دوو ڕۆژە ڕوویدا، دوورە لە ڕا و مافى خەڵک، بەڵکو پیلانێکە لە دەرەوە و کەرەستەى هەندێ لایەن و کەسایەتى، بەڵام ئامانجەکەیان نەیپێکا، پیلانەکە بەرەو فەشەلى ڕۆیشت.
٦. باشترین چارەسەر تەنیا هەڵبژاردنە کە باشترین ڕێگەی دیموکراسیانەیشە، نەوەک بەکوشتدانى کوڕى خەڵک و سوتاندنى بارەگا و شوێنە گشتییەکان.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

وەزیری پەروەردە/پیلانگێڕییەکە سەرناکەوێ مافەکانى خەڵک سەر دەکەوێ Reviewed by Unknown on 8:55:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.