كرتاریه‌تی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدان به‌شدار بوو له گردبوونه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر
ناڕەزایەتى مامۆستایان قۆناغێکى دیکەى بڕی، مامۆستایانی ناڕازی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەڵێن، لە حکومەتی هەرێم و عێراق بێ‌ئومێد بوون، بۆیە بە ناچاری لە هەولێرەوە پەنایان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان بردووە بۆ دابینکردنى مووچە و مافەکانیان.
نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی ڕاگەیەندراوێکیان دایە نەتەوە یەکگرتووەکان و داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد فشار بخاتەسەر عێراق و هەرێم بۆ باشکردن و دابینکردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم.
لەدواى کۆبوونەوەیان لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان و پێدانی داواکارییەکانیان بە نوێنەرەکەى، نوێنەرى کونسوڵخانەى ئەمریکاش چووە لاى مامۆستایانى ناڕازییەوە و هەمان باس‌وخواس لەگەڵ ئەوانیش کرا.
یەکێک لە نوێنەرەکان کە لە سلێمانییەوە هاتبووە بەردەم نەتەوە یەکگرتووە دەڵێت، ئەوان نوینەرایەتی هەزاران مامۆستا و سەدان خوێندنگا و نەخۆشخانە و پزیشک و فەرمانبەر دەکەن.
هەرچەندە لە هەولێر تائیستا ناڕەزایەتیەکان نەچوونەتە قۆناغی داواکارى بە کۆمەڵ و خۆپیشاندان و گردبوونەوەوە، بەڵام مامۆستایەکی ناڕازی هەولێر دەڵێت، ئەوانیش وەک سلێمانی و شارەکانی دیکە ناڕازین و دۆخی ژیانیان خراپترە بەڵام تائیستا کەسێک یان گرووپێک نەبووە سەرپەرشتییان بکات.
نوێنەرانى مامۆستایانى ناڕازی دەڵێن بڕیاریانداوە ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە خۆپشاندانی سەرتاسەری لە سلێمانیەوە دەستپێبکەنەوە و تا بەدەستهێنانی مافەکانیان بەردەوام دەبن.
ساڵى ڕابردووی خوێندن، مامۆستایانى بەشێکى زۆری خوێندنگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەرین بۆ ماوەیەک بایکۆتى خوێندنیان کرد لە دژى نەدان و دواکەوتنى موچەکانیان، بەڵام ئەمساڵ سەرەڕای بەردەوامى ناڕەزایەتییەکانیان، لە خوێندن بەردەوامن.
هاوكات قاسم مه‌حه‌مه‌د و تارق نه‌سره‌ددین ئه‌ندامانی سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان وه‌ك پشتگیرییه‌ك له داواكانی مامۆستایانی ناڕازی به‌شدار بوون له گردبوونه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر .
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post

ليست هناك تعليقات: