دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری پەروەردەی گشتی سلێمانی بەهەڵە تێگەیشتون من بەهیچ شێوەیەك داوای بایكۆتم نەكردووە
دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری پەروەردەی گشتی سلێمانی بەهەڵە تێگەیشتون من بەهیچ شێوەیەك داوای بایكۆتم نەكردووە
بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت: هەندێ راگەیاندن بەهەڵە لەپەیامەكەی من تێ گەیشتون و من بەهیچ شێوەیەك داوای بایكۆتی گشتیم نەكردوە.
دوای ئەوەی دوێننێ پەیامێكی بڵاو كردەوە كە لەپەیامەكەیدا بارودۆخی خراپی مامۆستایانی خستبویە روو دواترباس لەوە كرا كە بایكۆتی گشتی راگەیاندوە لەئێستادا ، بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رونكردنەوە لەسەر پەیامەكەی خۆی دەدات.
دڵشاد عومەر، بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەمڕۆ لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند ” من لەپەیامەكەمدا داوای بایكۆتی گشتیم لەمامۆستایان نەكردوە بەهەڵە پەیامەكەم لەلایەن هەندێ لەڕاگەیەنراوەكانەوە لێكدراوەتەوە ”
بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ،وتیشی” من سبەینێ دەچمەوە بۆدەوامی خۆمو كۆبونەوەشمان لەگەڵ بەرێوەبەری پەروەردەكان كردوە لەئێستاشدا خۆمان ئامادەكردوە بۆتاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەم “
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw

ليست هناك تعليقات: