داوا دەكرێت ئەمساڵ بە نەكەوتن بۆ خوێندكاران هەژمار بكرێت
داوا دەكرێت ئەمساڵ بە نەكەوتن بۆ خوێندكاران هەژمار بكرێت
لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەدانشتنی ئاسایی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا تاوتۆی كێشە و گرفتی خوێندكاران كرا و بڕیاردرا پاڵپشتی خوێندكاران بكرێت بەنووسراوێك بۆ هەژماركردنی ئەم ساڵ بەساڵی نەكەوتن.
شوكریە شێخانی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، نووسراوێكمان بۆ سەرجەم سەرۆك زانكۆكانی كوردستان و بەڕێوەبەری گشتی خوێندنی ماستەر لە وەزارەتی خوێندنی باڵا نارد بۆ ئامادەبوونیان لە لیژنە، ڕاستەخۆ دوای پشووی سەری ساڵ بەئامانجی چارەسەركردنی كێشەی ئایلتسی خوێندكارانی ماستەر و دكتۆرا.
دەشڵێت: “وەك لیژنەكە پاڵپشتی خوێندكاران دەكەین بەنووسراوێك تا ئەم ساڵی خوێندن بەساڵی نەكەوتن هەژمار بكرێت”.
ڕاشیگەیاندووە، داواكاری سێ یەكەمەكانی 2015-2016 بەرزكراوەتەوە بۆ دامەزراندنیان و پاڵپشتی كردنیان وەك مافێكی سەرتایی.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: