بەختیار عەلی خەڵاتی جیهانی نیلی زاكسی لە بوارى ئەدەبدا پێبەخشرا
دوێنی لە مەراسیمێکدا پارێزگاری شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا، خهڵاتی جیهانی نیلی زاكس کە خهڵاتێکی ناسراوی ئهدهبییە لەو وڵاتە پێشکهش بە بهختیار عهلی نوسەرو ڕۆمانووسی کورد کرد.
خەڵاتی نیلی زاكس کە بە ناوی خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ خانمە نوسەری ئەڵمانی (نیلی زاكس)وەیە، هەر دوو ساڵ جارێک لە شاری دۆرتمۆرد دەبخشرێتە نوسەرانی دیارو خاوەن بەرهەمی ناوازە، ئەوەش بۆ یەکەمجارە ڕۆماننوسێکی کورد ئەم خەڵاتە جیهانیە وەردەگرێت.
نیلی زاكس ژنە نووسەرێكی بەناوبانگی ئەڵمانییە، لە ساڵی ١٩٧٠لە تەمەنی ٧٨ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە.
پێشتریش دوو ڕۆمانی بەختیار عەلی بە ناوەکانی “دواهەمین هەناری دونیا” و “شاری مۆسیقارە سپییەکان” وەرگێرانە سەر زمانی ئەڵمانی.
بەختیار عەلی ساڵی ١٩٦٠ لە شاری سلێمانی لە دایک بووە و ئێستا لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژی، خاوەنی نۆ ڕۆمانی بڵاوکراوەیەو جگە لەوەش تائێستا چەند کتێبێکی فکری و چەند دیوانە شیعرێکی بڵاوکردووەتەوە.
نووسراوه لهلایهن
user post

ليست هناك تعليقات: