Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

نرخی گواستنەوەی قوتابیان بە پاس و تاکسی دیاریکرا

لە سلێمانی نرخی مانگانەی گواستنەوەی قوتابیان بۆ قوتابخانەکانیان بە پاس و تاکسی دیاریکرا و بڕیارە لە ھەفتەی داھاتووەوە کاری پێبکرێت.

قایمقامی سلێمانیش دەڵێ ئەگەر بەپێی ئەو مەرجانەی دایانناوە، شۆفێری پاس و تاکسییەکان پێوەی پابەند نەبوون، ئەوا ڕووبەڕووی لێپێچینەوە دەکرێنەوە.

بەپێی ئەو فەرمانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەریانکردووە، کرێی گواستنەوەی یەک قوتابی لەناو کۆڵانەکان بە پاس نابێت لە ٢٠ ھەزار دینار زیاتر بێت و تاکسیش ٣٠ بۆ ٣٥ ھەزار دینار.

لەناو شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمودیش پاس تا ٣٥ ھەزار دینار و تاکسیش تا ٥٥ ھەزار دینار وەردەگرن، بەڵام لە دەرەوەی شەقامەکە ئەو نرخە بۆ پاس بەرز دەبێتەوە بۆ ٣٥ بۆ ٤٥ ھەزار دینار و تاکسیش ٥٥ بۆ ٧٥ ھەزار دینار.

بەپێی مەرجەکانی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی، پێویستە ئەو پاس و تاکسیانەی قوتابی دەگوازنەوە مۆدیلیان لە ٢٠٠٢ کەمتر نەبێت و سارد و گەرمیان کاربکات.

لە سلێمانی ٧٠٠ پاس و تاکسی هەن کە ڕۆژانە قوتابیان دەگوازنەوە بۆ قوتابخانەکانیان، کەسوکاری بەشێک لەو قوتابیانە سکاڵای ئەوەیان دەکرد کە هەندێ لە شۆفێران نرخێکی زۆر وەردەگرن لەپای هاتوچۆکردن بە منداڵەکانیان.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

نرخی گواستنەوەی قوتابیان بە پاس و تاکسی دیاریکرا Reviewed by Unknown on 11:09:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.