پێش ١٦٧ ساڵ نیگار کێشیک وێنەی مۆبایلی لە تابلۆیەکیدا دەرخستووە
بەوێنە: پێش ١٦٧ ساڵ نیگار کێشیک وێنەی مۆبایلی لە تابلۆیەکیدا دەرخستووە
لە تابلۆیەکی سەدەی ١٩ ی نیگارکێشی بەناوبانگ “واڵدمۆلەر” مۆبایلی بەدەستی خانمێک دەرخستووە و لەئێستادا جیهانی توشی سەرسوڕمانکردووە .
وێنەکە لەساڵی ١٨٦٠ لەلایەن نیگار کێشی سویسری “واڵد مۆلەر” کێشراوە و وەک دەردەکەوێت خانمێکە لەسەر ڕێگەیەک و تەماشای شتێک دەکات بەدەستیەوە گرتوویەتی و لە مۆبایلە مزیرەکەکانی ئەم سەردەمە دەچێت .
شارەزایەک لە شیکەرەوەی وێنە مێژووییەکان دەڵێت ئەو شتەی بەدەستی خانمەکەیەوەیە کتێبی هێماکانی مۆسیقایە و مۆبایل نیە، بەڵام زۆربەی خەڵک کاتێک دەیبینن ڕاستەوخۆ بیریان بۆ ئامێرە زیرەکەکان دەچێت لەبەر ئەوەی لە ئێستادا ئەو دیاردەیە زۆر دەبینرێت .
وێنەکە لەلایەن نیگار کێشی سویسری “فێردیناند جیۆرج والدمولەر” لەساڵی ١٨٥٠ بۆ ١٨٦٠ کێشراوە و وەک دەردەکەوێت خانمێک لەسەر ڕێگەیەک بەرەو پیاوێک دێت گوڵێکی بەدەستەوەیە .
لەئیستادا لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان تویتەر زۆربەی خەڵک وێنەکە بڵاودەکانەوە و دەڵێن خانمەکە مۆبایل بەکاردەهێنێت و پێیان وایە نیگار کێشەکە پێشبینی دەرکەوتنی ئامێرە زیرەکەکانی لەوسەردەمەدا کردووە .
نووسراوه لهلایهن
user post

ليست هناك تعليقات: