Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

Allow ADS

Please enable / Bitte aktiviere JavaScript!
Veuillez activer / Por favor activa el Javascript![ ? ]

وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ ئاشكرا دەكات

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌سه‌ر پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پرۆگرامه‌كان و چاپه‌مه‌نییه‌كانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: جگه‌ له‌و پشووانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ پشوویه‌كی دیكه‌مان نابێت.

كاوه‌ عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پرۆگرامه‌كان و چاپه‌مه‌نییه‌كان له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، به‌ SNNی راگه‌یاند: به‌هۆی پشووی رۆژانی شه‌ممه‌وه‌، كه‌ پشوویه‌كی كاتییه‌، وه‌كو وه‌زاره‌ت نه‌مانتوانیوه‌ ساڵنامه‌ی خوێندن بۆ ساڵی 2018 بڵاوبكه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ له‌ساڵنامه‌كه‌دا رۆژانی شه‌ممه‌ ده‌وامی فه‌رمییه‌.
وتیشی: “وه‌كو په‌روه‌رده‌ ته‌نها ئه‌و رۆژانه‌ ده‌كه‌ین به‌پشوو كه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دایناوه‌، رۆژی 25ی كانوونی دووه‌م پشووی فه‌رمییه‌ به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی عیسا پێغه‌مبه‌ر، هه‌روه‌ها پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ”.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پرۆگرامه‌كان ده‌ڵێت: “له‌دوای پشووی سه‌ری ساڵه‌وه‌، تاقیكردنه‌وه‌كانی نیوه‌ی ساڵ ده‌ستپێده‌كات و دوای ئه‌وه‌ (پێنج بۆ شه‌ش) رۆژ پشوومان ده‌بێت، جگه‌ له‌و پشووانه‌ هیچ پشوویه‌كی دیكه‌مان نابێت”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ ئاشكرا دەكات Reviewed by Xwendga Kurdish on 4:56:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.