قوتابخانه‌یه‌ك 34 منداڵی دووانه و سیانه‌ی تێدایه
قوتابخانه‌یه‌ك له ناوچه‌ی بۆرجا له ویلایه‌تی ئه‌زمیر له توركیا، دوای سه‌رژمێری بۆیان ده‌ركه‌وتووه 34 منداڵی دووانه‌و سیانه‌ی تێدایه.
له ناوچه‌ی بۆرجا له ویلایه‌تی ئه‌زمیر له توركیا، قوتابخانه‌یه‌كی دواناوه‌ندی 34 منداڵی دووانه‌و سیانه‌ی تێدایه، له‌و باره‌وه‌یه به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌كه ده‌ڵێت ده‌چینه كتێبی گینسه‌وه.
برتان جاتین به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌كه، له چاوپێكه‌وتنێكیدا بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ده‌ڵێت “دوای سه‌رژمێری كردنی قوتابیه‌كان، بۆمان ده‌ركه‌وت 33 منداڵی دووانه و یه‌ك منداڵی سیانه‌مان هه‌یه، به‌هۆی بوونی ئه‌م ژماره زۆره له منداڵی دووانه و سیانه له‌قوتابخانه‌كه‌مان، ده‌كرێت ناومان بچێته كتێبی گینسه‌وه بۆ شكاندنی پێوه‌ره جیهانیه‌كان”.
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post
قوتابخانه‌یه‌ك 34 منداڵی دووانه و سیانه‌ی تێدایه
Reviewed by Unknown
on
4:15:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: