Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مۆبایله‌ نوێكه‌ی سامسۆنگ به‌ 2400$ دۆلاره‌!

 

samsungphoneکۆمپانیای سامسۆنگ و چاینا تیلیکۆم مۆبایلی سامسۆنگ W2018 یان نمایش کرد، یەکێکە لە مۆبایلە ئاست بەرزەکان بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆیدەوە، خاوەنی دوو ڕوونما و هاوکاریکەری تایبەتی بیکسبیە، بەبۆنەی یادی ١٠ ساڵەی زنجیرەی W و ٢٥ ساڵەی مۆبایلەکانی سامسۆنگ لە بازاڕەکانی چیندا ئەم مۆبایلە شاماینی چین کۆنگرەی نمایشکردنی بەسترا.

مۆبایلەکە خاوەنی دوو ڕوونمایە بە قەبارەی ٤.٢ ئینج بە ڕوونی ١٠٨٠ پێکسڵ لە جۆری ئامۆلید، پڕۆسێسەری مۆبایلە لە جۆری سناپدراگۆن ٨٣٥ـە، ڕامێکی ٤ گێگابایت، بیرگەی ناوەکی ٦٤ گێگابایت و توانای کارپێکردنی بیرگەی دەرەکی هەیە تاوەکو ٢٥٦ گێگابایت.

سامسۆنگ W2018 یەکەمین مۆبایلی نوشتاوەیە کە خاوەنی هاوکاریکەری تایبەتی دەنگی بیکسبی بێت، کە هاوکاریکەری ژیری دەستکردی لەسەرە و پشتگیری زمانی چینی دەکات.

کامێرای دواوەی فراوانی ١٢ مێگاپێکسڵە بە تیرەی چاوی f/1.7 کە لەو جۆرە دەچێت کە لە گالەکسی ئێس ٨ـدا کە بەکارهاتووە، لە پێشەوەدا فراوانی کامێراکەی ٥ مێگاپێکسڵە بە تیرەی چاوی f/1.9، مۆبایلەکە ئەتوانێت ڤیدیۆیەکان تۆمار بکات بە ڕوونی 4K و توانای ٣٠ چوارچێوە لە چرکەیەکەدا.

توانستی پاتریەکەی ٢٣٠٠ ملی ئەمپێر/کاتژمێرێک، دوانە سیمکارتە لە جۆری hybrid، بەهۆکاری ئەوەی خزمەتگوزاری گووگڵ لەو وڵاتەدا پشتیوانی زۆر لێ نەکراوە کۆمپانیای سامسۆنگ وەشانی ئەندرۆید مارشامالۆو ٦.٠.١ـی بۆ مۆبایلەکە جێگیر کردووە، پەنجەمۆری لە بەشی  دواوەی مۆبایلەکەدایە.

مۆبایلی سامسۆنگ W2018 جۆرە ئاساییەکەی تەنها ڕەنگی ڕەشی لێ بەردەستە، بەڵام دوو جۆری دیاریکراوی دیکەشی هەیە بە ڕەنگەکانی زیوی و ئاڵتوونی، جۆرە ئاساییەکەی نرخەکەی سەرو ٢٤٠٠ دۆلارە و لەلایەن JD و TMall دەست بە فرۆشی دەکرێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

مۆبایله‌ نوێكه‌ی سامسۆنگ به‌ 2400$ دۆلاره‌! Reviewed by Unknown on 9:48:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.